ماڵپەڕی فەرمی پەکەکە بەنیوی فورات لەراپۆرتێکدا بارزانی بەرپرسی کارەساتی مرۆیی لەمەخموور ناودێر کردووە و خوازیاری کۆتایی هێنان بەم گەمارۆە بووە.

ئەم ماڵپەڕە لە راپۆرتەکەیدا نووسیویە، لەکاتێکدا کە هەموو وڵاتی جیهان بەهەر رێبازێک هەوڵ دەدەن تا پێش لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا بگرن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان مەخمووری خستۆتە گەمارووەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە هۆکاری گەمارۆدانی کەمپی مەخموور لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە و لەبەرچاونەگرتنی ئەم بابەتە لە لایەن رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، دانیشتوانی ئەم کەمپەی خستۆتە دۆخێکی خراپی ژیانەوە. گەمارۆ درێژەی هەیە. زۆرێک لە دانیشتوانی ئەم کەمپە لەو ناوچانە بوون کە ئەم نەخۆشییەی تێدا بووە. بەرپرسانی کەمپ نێگەرانی خۆیان سەبارەت بە روودانی کارەساتی مرۆیی گەورە دێننە زمان.

پەکەکە حەشیمەتی ئەم کەمپەی کەزۆرتریان ئاوارەی هێرشەکانی سوریا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتەکەی بووە 12 هەزار کەس دەخەلمێنێت و سەرکردەکانی ئەم گرووپەش دەڵێن بەهۆی گەمارۆدانی ئەم کەمپە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستیان بە کەرەستە و ئامرازی پزشکی ناگات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەنێوان ئەندامانی گرووپی پەکەکە و پەژاک و هەروەها نەبوونی تەندرووستی گونجاو کەرەستی پزشکی گیانیان زۆرێکیان لەمەترسیدایە و سەرکردەکانی ئەم گرووپەش رێگا بە لەداینی زانیاری و دیدار لەگەڵ ماڵباتەکانیان نادەن.

شایانی باسە کە پارتیش بەرپرسانی ئەم کەمپەی تاوانبار کردووە کە لەژێر چاودێری پەکەکەدان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی