قادر قاچاغ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، مەترسی جددی لەسەر شاری شنگال و دەوروبەری هەیە و بەهۆی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە بەردەوام فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی سنوورەکەدا دەسووڕێنەوە. فرۆکه‌ی تورکیا له گەڕان و چاودێریکردنی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بەردەوامە و دۆخێکی خراپ لە ناوچەکەیان هەیە.

قاچاغ پێیوایە کە بۆ دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ناوچەکەیان، ده‌بێت په‌که‌که‌ ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ بەربدات کە تاوەکوو ئێستا لە سنوورەکە پەیڕەوی کردووە، بە پێچەوانەوە هەمووان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و خه‌ڵکی شنگالیش تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

ئەم بەرپرسەی  پارتی لەکۆتایدا دووپاتیشی کردەوە کە مانەوەی پەکەکە لە شنگال بە هەموو شێوەیەک مەترسییەکی جددییە لەسەر شارەکە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە لەم دواییانەدا بۆ جاری چوارەم فڕۆکەکانی تورکیا شنگالیان بۆردومان کرد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی