دکتۆر سەنگەر سەید قادر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ” ئیمارات” و ” رۆژهەڵاتی ناوەراست” بۆ لێکۆڵینەوەکانی یاسایی و ستراتیژی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت: لە کوردستانی باشور چینی سیاسی بە دوو جۆر دابەش بوونە، بەشێکیان ئەوانەن کە کەسانێکی دڵسۆز، نیشتمان پەروەر وە خاوەن مێژوویەکی پاکن بەڵام کێشەی ئەمانە ئەوەیە هەرچەند لە دەسەڵاتیشدان بەڵام لە سیاسەت تێناگەن وە لە رووی سیاسیەوە کەسانێکی سیاسی نیین وە چینی دووەمیان ئەو کەسانەن کە کەسانێکی سیاسین وە بە واتای ووشە سیاسین بەڵام ئەمانە سیاسیەکی بازرگانن، واتە سیاسەتیان کردوە بە هۆکارێک بۆ بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندی خۆیان وە بۆ خۆ دەوڵەمەند کردنیان کە ئەمەش کاریگەریەکی زۆر نە باشی لەسەر کۆمەڵگای کوردی هەبوە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە لە کوردستان هەتا ئێستا بریاری سیاسی لە کوردستان برێارێکی سیاسی درووستکراو نییە.

***

دکتۆر سەنگەر لەدرێژەدا دەڵێت: لە جیهاندا بریاری سیاسی ئەبێ درووست بکرێت وە لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە وە ناوەندەکانی توێژینەوە وە راوێژکارەکان، بە هەموو ئەو کەسانەوە بریار درووست ئەکرێ نەک ئەوەی میزاجی سیاسی کەسێک یا دوو کەس وە یاخود گروپێکی دیاریکراوو بێت، چونکە بریاری سیاسی بریارێکی مەترسیدارە وە کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگادا دەبێ، چ لەسەر ئاستی کایەی ئابوری، کایەی سیاسی، کایەی کۆمەڵایەتی، کایەی پەروەردەیی، کایەی بازرگانی وە پەیوەندیە نیۆنەتەوەییەکان، کێشەی کوردستان هێشتا قۆناغی شورشی تێنەپەڕاندووە وە ئەو کەسانە لە رابوردوودا لە شاخ بوون کەسانێکی شۆڕشگێڕ بوون وە خەباتیان بۆ دۆزی ڕەوای کورد کردووە وە ئەم کەسانە کاتێک هاتنەوە ناو شارەکان هەر ئەم شۆڕشگێڕانە بوون کە دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام عەقڵی شۆڕشگێڕی زۆر جیاوازتر لە عەقلی بەرێوەبردن وە بەرێوەبردنی شار زۆر جیاوازترە لە بەرێوەبردنی عەقڵی بەرێوەبردن لە شاخ. کێشەی سەرەکی کوردستان ئەوەیە بازرگانی کایەیەکی تاێبەت و بەرژەوەندیەکی تاێبەتە، بەڵام سیاسەت کایەیەکی گشتیە وە خزمەتگوزاریەکی گشتیە، بۆیە کاتێک ئەم بەرژەوەندیە تاێبەتیانەی کەسی سیاسی کە بەرژەوەندیەکی بازرگانیە لەگەڵ بەرژەوەندەکانی خەڵک کە بەرژەوەندیەکی سیاسیە پێکەوە گرێدەدرێن ئەمەش وا دەکات کاریگەریەکی خرابی هەبێت لەسەر ئاستی ژیانی کۆمەڵگا و لەسەر فەرمارەوایی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی