بەدران چیا کورد جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت: دیمەشق باوەڕی بە ڕێگاچارەی سیاسی نییە و وەکوو ساڵەکانی پێش 2011 بیر دەکاتەوە، ئێمە داوا لە ئەمریکا، هاوپەیمانان و ڕووسیا دەکەین کە دەرک بە تایبەتمەندییە سیاسی و فەرهەنگییەکانی سووریا بکەن و ئەو گرووپانەی شەڕی تیرۆریان کردووە و لەو ڕێگەیەدا گیانبازییان کردووە بە ڕەسمیەت بناسن و لە دانوستانەکاندا بەشدارییان پێبکەن. لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەنێوانماندا نییە و گفتوگۆکان ڕاوەستاون. پێشتر ڕووسیا چەندجار هەوڵی ئەوەی دا گفتوگۆ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی سووریا ئەنجام بدرێت. لە کۆبوونەوەکاندا بە ئامادە بوونی لایەنی ڕووسی گەیشتینە ئەو ڕێگاچارەیە کە کۆمیتەیێک پێبهێندرێت تاکوو کێشەکان دەست نیشان بکرێن و لەبارەیان بیرەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین.

چیاکورد لەدرێژەدا دەڵێت: ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا کۆمیتەیێکمان بۆ گفتوگۆ کردن و ڕێگاچارەی سیاسی ئامادە کردووە بەڵام پاش ماوەیێکی درێژ حکوومەتی ناوەندی وەڵامی نەداینەوە. لەمبارەوە پرسیارمان لە لایەنی ڕووسی کرد کە چی بوو و چی کراوە؟ پێمان گوتن ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ کردن، بەڵام حکوومەتی ناوەندی ئامادە نییە کە لەگەڵ بەڕێوەبرەیەتی خۆسەردا گفتوگۆ بکات بۆیەش دانووستانەکان ڕاوەستاون. دیمەشق هیچ پلان و بەرنامەیێکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا نییە و مکووڕە لەسەر سیاسەتەکانی خۆی و دەیهەوێت هەموو شتێک وەکوو ساڵەکانی پێش 2011 بێت. بە ڕای ئێمە بەرپرسیارەتی درێژەدان بە دانوستانەکان لە ئەستۆی ڕووسیادایە و دەبێت ڕووسیا ڕۆڵ بگێڕێت و گوشار بخاتە سەر حکوومەتی ناوەندیی سووریا. ڕووسیا بەگشتی ڕووسیا دەورێکی گرینگ دەبینێت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریادا و بەبێ ڕووسیە کێشەکان چارەسەر نابن. زۆر پێویستە هەموو حزب و گرووپە سوورییەکان بۆ چارسەر کردنی قەیرانی سووریا کۆ ببنەوە و لەباەری چارەنووسی سووریا گفتوگۆ بکەن.

بەدران چیا کورد لەبارەی پشکخوازیی 50-50 کە ژمارەیێک لە ڕەوتە کردییەکان باسی لێوە دەکەن دەڵێت: ڕێگاچارەی پەنجا/پەنجا ڕێگایێکی دیموکراتیک نییە. بڕوامان وایە کە دەبێت بەشێوەیێکی دیموکراتیک ڕای خەڵک وەربگرین تا بڕوامان پێبکەن. ئیمکانی نییە چەند هێزی سەربازی پێکەوە و لە دەرەوەی هەسەدە لەم ناوچەیەدا دابمەزرێت. دامەزراندنی هێزێکی سەربازی جیا لە هەسەدە لاوازبوونی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریادا لێدەکەوێتەوە کە مەترسی و دووبەرەکی زیاتری بەدواوەیە. هیچ ڕێکخراوێکی سەربازی دیکە لە کوردستانی سووریا لە دەرەوەی هەسەدە قبووڵ ناکەین و ئەگەر لایەنەکانی دیکە لەسەر ئەم بابەتە مکووڕ بن یان داخوازیی 50/50 بێننە پێشەوە ڕێگاچارەی کۆتایی دوا دەخەن و لە ڕێککەوتن دوور دەکەوینەوە.

ناوبراو دەڵێت: دیمەشق قایل بە ڕێگاچارەی سیاسی نییە و عەقڵیەتی پێش 2011 پەیڕەو دەکات ئێمە داوا لە ڕووسیا دەکەین دەرک بە تایبەتمەندییە سیاسی و فەرهەنگییەکانی سووریا بکات و ئەو گرووپانەی شەڕی تیرۆریان کردووە بە فەرمی بناسێت. ئەگەر بە فەرمی نەناسێندرێن ئەگەری چارەسەر کردنی پرسی سووریا بوونی نابێت. ئەگەر بیانەوێت هاوشێوەی دەرعا و حەمەس و غووتە دەست بۆ شەڕ و خوێنڕشتن بەرن، ئەمە ڕێگاچارە نییە و کێشەکان دووهێندە زیاتر دەبن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی