ئەنەکەسە و تەڤدەم (باڵي سوري په‌که‌که ناسراو به په‌يه‌ده )ڕێککەوتنەکانی دهۆک و هەولێریان واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژاوایی کوردستان، کەچی تەڤدەم دواتر پەشیمان بووەوە و نەیهێشت ئەنەکەسە لەگەڵی هاوبەڕێوەبەر بێت، بگرە هەرچیی ئۆفیسیشیان هەبوو دایخست و سەرکردەکانیانی بۆ دەرەوەی وڵات دوور خستەوە و چەند كه‌سێکیشی لێ زیندانی کردن و رێگاشي به پێشمەرگەی ڕۆژ وه ک تاکه ھێزي ئەنەکەسە که له باشووري کوردستان په روه رده يان بينيبوو نه دا که بگه ڕێنه وه رۆژئاواي کوردستان و ئێستا که ھه ڕه شه کاني تورکيا گوڕتر بووه ئه وه کۆبوونه وه ي ھاوبه شيان بۆ کراوه.

 

یەکشەممە 16/12/2018 ژمارەیەک پێشمەرگەی رۆژ بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپه‌یمانان چوونەتە رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و هێزه‌ ژماره‌یان 150 پێشمەرگە ده‌بێت و چوونەتە ناوچەی ئەلوەلیدی سەر بە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان  تا له گه ڵ په يه ده له سه ر پرسي گه ڕانه وه يان باس بکه ن و به بڕيارێکي نوێ بگه ن.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێوارەی یەکشەممە (16ی کانونی یەکەمی 2018) بەسەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک لە نێوان فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ و فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر سنوری نێوان تورکیا-سوریا-عێراق رێکخراوە.

 

بە پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌يه کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ و لە ئاستێکی باڵادا بووە، ولە ژێر چاودێریی ئەمنیی تونددا بەڕێوەچووە. ئەوەش خراوەتەروو کە کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسى هەرەشەکانى ئەمدواییەى حکومەتى تورکیا لەبارەى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازى بۆ سەر خۆرهەڵاتى فورات لە سوریا.

 

له‌مباره‌يه‌وه موسلم محەمەد سەرکردەیەکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند، ئێستا ١٥٠ پێشمەرگە وەک دەستەی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی پەیەدە لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕۆژاوای کوردستان کۆ بوونەوە و بۆ گەڕانەوەیان چاوەڕوانی وەڵامی پەیەدە دەبن.

 

محەمەد گوتیشی: لە کۆنەوە ئەنەکەسە داوای کردبوو پێشمەرگەی ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوشانی نەوەکانی ئەو پارچەیە پارێزگاری لە ناوچەکانیان بکەن، کەچی پەیەدە ڕیگەی نەداوە و نەیهێشتبوو. پەیەدە هەمیشە قورخکاریی دەسەڵات و بڕیاری تاکلایەنی لەسەر چارەنووسی ڕۆژاوای کوردستان داوە و نەیهێشتووە هاوبەشیی سیاسی و بەڕێوەبردنی دەسەڵات هەبێت.

 

حەسەن خێری، لە ڕاگەیاندنی ئەنەکەسە، له‌مباره‌وه وتي: “ئێستا ١٥٠ پێشمەرگە لە ڕمێلانن بە مەبەستی ڕەزامەندیی ئیدارەی خۆسەریی پەیەدە بۆ ئەوەی ئەوانیش پاریزگاری لە ناوچەکانیان بکەن، بۆ ئەمەش چەندین ساڵە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان چاوەڕییە.”

 

پێشتریش سەرکردەکانی ئەنەکەسە ڕایگەاندبوو، ئەگەر پیشمەرگەی ڕۆژ لە ڕۆژاوایی کوردستان بووایە، ڕووداوەکانی عەفرین ڕوویان نەدەدا. کەچی پەیەدە لەجیاتی ئەوەی دەست بخاتە دەستی کوردەوە، دەچێت گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمی سووریا دەکات.

 

پێشمەرگەی ڕۆژ دوای شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە و لە کۆمەڵێک گەنج و سەرکردەی سەربازیی ڕۆژاوای کوردستان پێک هاتووە.

 

جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە‌ش له‌مباره‌يه‌وه وتي: ئاگادارى کۆبوونەوەیەکى لەو شێوەیە نییە، ئەوە پەیوەندى بە وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە نییە.

 

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی