پكك، کۆنفدراليزمي ديمۆکراتيک و ھيچ(بهشي دووهم)
پكك له سه رده مي شه ڕي سارد دا
پكك له 27 نۆڤه مبه ري 1978 له لايه ن عهبدۆڵا ئۆجالان مه زڵووم دۆغان و 22 مۆريده وه دامه زرا. ئارمانجي پكك شه ڕ له گه ڵ داگيرکاري تورکيا له کوردستاني تورکيا و دامه زراندني ده وڵه تێکي يه کگرتوو و سه ربه خۆ بوو. پكك له سه ربنه ماي مارکسيستي – لنينيستي دامه زرا وه ک زۆرتێک له رێکخستنه ھاوشێوه کاني له ناوچه که که يه کێتي سۆڤيه ت پشيتواني ده کرد و له راستيدا که ره سته يه کي سياسه تي ده ره کي شاري ساردي سۆڤيه ت بوون. بۆيه پكك وايده زاني به شه ڕي پارتيزاني ده توانێت بگاته ده سه ڵات و له نێوان وڵاتاني جه مسه ري رۆژئاوا ھاوپه يماني بۆ خۆي ده بينێته وه يا له نێوان خاوه ن زه ويه کاني کورد که سانێک ده بينێته وه که له دژي ره قيبه کاني خۆي به کاريان بێنێت.
پكك رۆژي 15ي گه ڵاوێژي 1984 له گوندي ئه رۆه و شه مزيان ھێرشي کرده سه ر بنکه کاني پۆليس و ده ستي به شۆڕش کرد. له م کرده وانه دا دوو ئه فسه ري پۆليسي تورکيا کوژران. تورکياش له به رانبه ردا ھه زاران کوردي وه ک پارێزواني گونده کان له دژي په که که دامه زران. پكك به چاو له به رانبه ر ئه م پارێزوان و ھه ر کوردێک که له گه ڵ ده وڵه ت بوو و يا ئه و ره قيبانه که ھێرشيان ده کرده سه ر پكك بێ به زه يي بوو. بۆيه پكك پشتيواني به شێک له کورداني له ده ست دا که له نێوان پكك و سوپاي تورکيادا گيرکه وتبوون. بێجگه ئه مه پكك له گه ڵ کورداني ده ره وه ي تورکيا وه ک مه سعوود بارزاني په يوه ندي دانا.
سه ره ڕاي ئه وه ي که پكك وه ک رێکخراوێکي مارکسيست – لنينيستي دامه زرا به ڵام له گه ڵ رووخاني جه مسه ري رۆژھه ڵات له ساڵي 1989 ژماره يه ک له پشتيوانه ده رکيه کاني له ده ست دا. شه ڕي که نداو نه خشه ي نوێ له ناوچه که دا کێشا و له و پێناوه دا ناسيۆناليزمي کورد وه ک ئايدۆلۆژيه ک بۆ شه ڕڤانان دانرا(پارێزواني له سۆسياليزم). چوونکه وڵاته ئه مپرياليستيه کان ھه ميشه خوازياري ئه وه بوون که ره سته يه کيان له ناوچه که ھه بێت بۆيه پكك ش خۆي سه لماندبوو که شريکێکي باشه بۆ ئه وان. بۆيه وڵاتاني سوريا و ئێراق و ئه رمه نستان و يۆنان و رووسيا پشتيوانيان له پكك کرد. گرنگ جه خت له سه ر پيلاني ئه وررپي بکه ينه وه که له کاتي ده ستگيري عهبدۆڵا ئۆجالان له 15ي شووباتي 1999 دانرا و بووه ھۆي ئه وه ي تا سزاي سێداره بکرێت به ھه تاھه تايي.
چوونکه ئاماژه مان به گرتني عهبدۆڵا ئۆجالان دا پێويسته باسي سه رکووت کردني کوردان له لايه ن تورکياشه وه بکه ين. له راستيدا ده وڵه تي تورکيا وه ک براده رێکي زاناي خۆي واته فرانسا کوردان به فه رمي ناناسێت و بۆ له ناوبردنيان ھه رکارێک ده کات. بۆ نموونه ھه موو رێکخراوه پارله مانيه کان که خوازياري مافي کوردانن قه ده خه کران و وه ک تێرۆريست ناسێندران.
وه رگه ڕاني کمۆنال
له درێژايي ساڵان رابردوودا پكك له نێوان ئانارشيست و چه پگه ره کاني رۆژئاوا زۆر ناوبانگي ده رکردووه و ئه مه ش به بۆنه ي وه رگه ڕاني ئازاديخوازي پكك يه که له نووسينه په يوه نديداره کانيدا ده بينرێت. وه ک رافائل تيلور و برايان ولان. ئه وان پێيان وايه ئۆجالان له گرتووخانه دا سڕاوه ته وه و سوسياليزم ئازاديخوازانه به تايبه ت شارگه ري ئازاديخوازي موراي بوکچينيان خسته جێگاي ستالينيزم. ئۆجالان شارگه رايي وه ک کۆنفدراليزمي دێمۆکراتيک له رێگاي گرووپه کاني کۆمه ڵگاي کوردستان (ک.ج.ک) و دابه شکردني پكك ي له کۆمه ڵگاي ئازاد و راسته وخۆي دێمۆکراتيک به ڕێوه بردووه . له چاو ئه وانه وه کۆنفدراليزمي دێمۆکراتيک واته کۆمه ڵگاي دێمۆکراتيک و ئه کۆلۆژيک و يه کساني ره گه زي يا دێمۆکراسي بێ ده وڵه ت. به ڵام پێويسته ئه م پێناسه بێ واتاانه ي پكك کۆتايان پێ بێت و رووخساري راسته قينه ي ئايديۆلۆژي پكك ده ربکه وێت.
له کۆنگره ي 8ي پكك (16ي گۆڵاني 2002) ده نگ به گۆڕانگاري دێمۆکراتيک درا و ئه مه واته پكك بۆ گه يشتن به ئازادي توندوتيژي ره ت ده کاته وه و به دواي مافي کورداني تورکيادايه له رێگاي سياسيه وه. پكك له وکۆنگره به دواوه به دامه زراندني رێکخراوێکي سياسي نوێ به نێوي کۆنگره ي دێمۆکراسي و ئازادي کوردستان(کادک) تووشي گۆڕان بوو که به رپرسياري ته نيا تێکۆشان به رێبازه دێمۆکراتيکه کانه. سه ره ڕاي گۆڕانکاري سياسي وته بێژي پكك/کادک دياري کرا و ھێزه کاني پارێزواني گه ل (ھ.پ.گ) باڵي چه کداري پكك لانادرێت. له درێژه دا کادک گۆڕا به کۆنگره ي گه ل چوونکه وايان ده زاني ئه گه ر وانه بێت ناتوانێت له گه ڵ تورکيا گفتگۆ بکات ورێگاي به شداري سياسي له پارله مان بکاته وه. ک.ج.; که به شێکي سه ره کي کۆنفدراليزمي دێمۆکراتيکه له بناخه دا جۆرێک ده وڵه تي سه ره تايي کوردي به سه رۆکايه تي پكك يه و زۆرێک له ھێزه کورديه کاني خستۆته ژێر چاودێري خۆيه وه. له ساڵي 1999 ناسيۆناليزمي کورد بۆ يه که م جار له ھه ڵبژاردني ناوچه يدا به شداري کرد و زۆرينه ي ده نگه کاني له کوردستان وه ده ست خست. له ساڵي 2005 ناسيۆناليزمي کورد دووباره ھه وڵي دا تا بڕواته نێو په رله ماني تورکياوه و تێکۆشاني ياسايي ده ێژه پێبدات. ئه مجاره کۆمه ڵگاي دێمۆکراتيک (د.ت.پ) ده ستي پێکرد که بوو به جێگره وه ي پارتي گه لي دێمۆکراتيک که قه ده خه کرابوو. به ڵام ئه م پارته له لايه ن تورکيا داخرا چوونکه په يوه ندي به په که که وه بوو رێک وه ک ب.د.پ له ساڵي 2009 ب.د.پ له کاتێکدا که له گه ڵ پكك په يوه ندي ھه بوو ئه ندامێکي ناسراوي سوسياليست ئه نته رناسيۆناليستي دێمۆکراتيکي کۆمه ڵايه تيه.
وه رگه ڕاني کمۆناڵ ناسيۆناليسته کورده کان وڵامي ئستراتژي سه رکوتکه رانه ي پارتي دادو گه شه پێدان له دژي گه لي کوردي دايه وه و بۆ خۆي به رنامه ي بۆ ئۆتۆنۆمي دێمۆکراتيکي ناوچه يي له چوارچێوه ي ده وڵه تي تورکيا و ياساي بنه ڕه تي دانا. بێجگه ئه وه جياخوازي سه ره کي و دامه زراندني ده وڵه تي سه ربه خۆي کوردي نرا لايه که وه. له سه ر ئه م به رنامه يه زماني کوردي بێجگه له تورکي و زاراوه ناوچه يه کاني زمانه فه رميه کاني کوردستان پێناسه ده کرێت و له په رله ماني تورکيادا نوێنه ري کوردستاني ئۆتۆنۆم جێ ده گرن که به ڕێوه بردني ياسا و مافي وه ک يه ک بۆ کورده کان داوا و گه ره نتي ده کات. ئه م ناوچه ئاڵا و ھێماي کوردي تايبه تي خۆي ده بێت. دواتر ئه م بۆچوونه بوو به کۆنفدراليزمي پارێزگا کورديه کان له ناوچه که دا. به ڵام په که که جێگيره وه ي پارتي داد و گه شه پێدان نييه. به ڵکوو ھه ر خودي خۆيه. ھه ردوو به ره و لێکردنێکي ھاوبه ش ده ڕون که ميديا سه ره کيه کان له باره يانه وه نووسيانه. له م حاڵه ته دايه که باشتر له به يانيه کاني پكك تێده گه ين.
درێژه ي ھه يه …
نووسيني: جۆراج کاتالناک