سیامەند سێلکی

ماوەیەکە پ ک ک لەپێناو تێکدانی بارودوخی باشوری کوردستان، بەبەرنامەو پلانێکی دارێژراو شەرو گێچەل فرۆشیەکانی خۆی دژی خەلک و پێشمەرگەو حکومەتی باشوری کوردستان،لەجاران چڕترو فراوانتر کردوە. رەفتارو مامەلەی هێزەکانی گەیشتووتە ئاستێکی مەترسیدارو،بونەتە هەرەشەیەکی جدی و ترسناک لەسەر ئاسایشی باشورو ژیان و سەرو مالی هاولاتیان. بەبێ هەستکردن بەبەرپرسیارێتی و، بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی خەلکی باشور. لەنزیک گۆندو ئاوایەکانەوە تەقەی دوور بەدوور لەهێزە داگیرکەرەکانی تورکیا دەکەن .دوای هەر تەق و تۆقێکیش لەدەورووبەری گۆندەکان خۆیان حەشار دەدەن و،تورکیا داگیرکەریش بەفرۆکەو تۆپی دوورهاوێژ خەلکی گۆندەکان دەکات ئامانج و شەهیدو برینداریان دەکات. زۆر جاریش هێزی پیادەی تورکیا لەپێگەو سەنگەرەکانیان دوور دەکەونەوەو بەبیانوی گەران بەدوای چەکدارانی پ ک ک دا، بەئاسانی و بەبێ ترس بەو شاخ و دۆلانەدا بلاو دەبنەوە. لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆ ئەو کاتەی کە هێزەکانی تورکیا بەو ناوچە شاخاوی و سەخت و دژۆارەدا پەرش بلاو دەبنەوە، لەلایان پ ک ک وە هێرشیان ناکرێتە سەر؟! من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە زۆر رۆن و خویایە .ئەویش ئەوەیە :پ ک ک لەهەر شوێنێک هەست بکات زەربە بەر هێزەکانی تورکیا دەکەوێت، خۆی لەرووبەروو بونەوەیان دەدزێتەوەو ئامادە نیە پەلاماریان بدات! یان رۆنتر بێژم لەدیدو تێڕوانینی پ ک ک وە شەر یان خەباتی شۆرشگێری دژی داگیرکەری تورک نەحەقەو نەرەوایە. بویە هەر لەسەرەتاوە ئەو هێزە گۆرەپانی راستەقینەی خۆی کە باکوری کوردستانە بەجێی هێشتووەو، هەموو قورسایی خۆی خستووتە سەر باشوری کوردستان. 

***
هەڵبەت ئەوەی ئەم بوچوونە زیاتر وەکو راستیەک دەسەلمێنێ ئەوەیە: سالانێکی دوورو درێژ بوو، هەموو ناوچە سەخت و شاخاویەکانی باشور (کەسەدام لەرێگای بەکارهێنانی چەکی کیمیاویشەوە نەیتوانی داگیریان بکات) لەلایان پ ک کۆنترۆل کرابوون. بۆ پێشمەرگەو خەلکی باشور بڤەو حەرام بوو بەسەردانیش بچنە ئەو ناوچانە. بەلام هەروەک بینیمان پ ک ک ئەو هەموو ناوچانەی بەبێ شەرو مقاومەتی چەکداری رادەستی سوپای تورکیا کرد !

***
ئەمە لەحالێکدایە کە واقعی جوگرافیای ناوچەکە بۆ شەری پارتیزانی و رووبەروو بونەوەی چەکداری زۆر لەبارو گونجاوە .هەندێ لەو ناوچانە هێندە عاسێ و سەخت و دژۆارن، کە پێشکەوتووترین تەکنەلوژیای سەربازی ناتوانێت کاریگەر بێت لەپێکانی ئامانجە سەربازیەکاندا. بەم پێیە لەوەها ناوچەیەکدا ئەگەر دە گەریلا بەرگریان کردبا. هەموو هێزو تەکنەلوژیای سەربازی تورکیا نەیان دەتوانی زەفەریان پێ ببەن .لێ مخابن چونکە شەر دژی داگیرکەری تورک بەشێک نەبوە لەسیاسەت و ستراتیژی پ ک ک،ئەو هێزە هەموو ناوچەکانی دوو دەستی رادەستی سوپای تورکیا کرد. ئەوەی جێگای سەرنج و هەلوەستە لەسەر کردنە،دوای ئەو هەموو رادەستکردنەو،دوای ئەوەی تورکەکان بەئاسانی لەهەموو شوێنە ستراتیژی و گرنگەکانی ناوچەکە جێگیر بوون و خۆیان قایمکردن. دەبینین تازە بەتازە پ ک ک هێزێک بەناوی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری باشور بۆ رووبەروو بونەوەی تورکەکان دادەمەزرێنێ! بێ گومان هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، ئامانجی پ ک ک لەدامەزراندنی ئەو هێزە رووبەروو بونەوەی تورکیای داگیرکەر نیە وەکو ئەوەی لەراگەیێنراوەکەی پەکەکە دا هاتووە. بەلکو ئامانجیان ئەوەیە چوون ناوچەی عەفرینی رۆژ ئاوای کوردستانیان دوای وێرانکردن رادەستی تورکەکان کرد. چوون لەرێگای شەری خەندەقەکانەوە نیوەی باکوریان وێران کرد. هەمان سناریو لەباشوریش دووبارە بکەنەوە. دیارە بەحسابی خۆیان پێیان وایە ئەوەی لەو دوو پارچەیەی کوردستان بویان چووە سەر لەخزمەتکردنی ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستان، لێرەش (باشور )بویان دەچێتە سەر. بەلام ئەوە هەرگیز روو نادات .چونکە باشور بێ ساحیب نیە تا پ‌ك‌ك بتوانێت یاری بەچارەنوسی خەلکەکەی بکات. وەکو ئەوەی لەباکورو رۆژ ئاوا کردی و دەیکات.

برچسب ها : , , , , , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی