پكك لهنێوان پێشنياز و پێشوازي و ھهڕهشهدا
پێشنيازي رووسيا بۆ پكك له باکووري سوريا
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، سێرگی فەرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، کورد بەشێکە لە گەلی سووریا، هەرچەندە کێشەش لەنێوان کورد و حکوومەتی سووریا هەیە. بۆيه پێشنیازی بۆ پكك لە رۆژئاوای کوردستان کردووە، دەست بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ رژێمی سووریا بکەن، چونکە ”چارەسەر تەنیا دانوستاندنە“.
پێشوازي دهميشق لهپێشنيازهکهي رووسيا
بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریاش له وڵامدا رایگەیاندووە، ئەمریکا کوردە بەکرێگیراوەکان(پكك و باڵه کاني له باکووري سوريا) ناپارێزێت، بە گوتەی خۆی تەنیا رژێمی سووریا دەیانپارێزێت. بەشار لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا بە توندی هەڕەشەی لە چەكدارانی پەكەكە و لقەكانی لە سنووری سووریا كرد و پێی ڕاگەیاندن كە ئەمریكا نایانپارێزێ، بەڵكو بە دۆلار مامەڵەیان پێدەكات و لە كۆتاییشدا دەكرێنە كۆیلە، بە ناڕاستەوخۆش پێی گوتن كە لەمەودوا وەكو دوژمن مامەڵەیان لەگەڵ دەكات. ئەمەش لە كاتێكدایە پەكەكە بەردەوام وەك هێزێكی سەر بە ئەسەد كاری كردووە و خزمەتی ڕژێمەكەی كردووە لە رۆژئاوای كوردستان، تەنانەت لەو كاتانەشدا كە ڕژێمی ئەسەد لە رووخان زۆر نزیك بووبووەوە. ئەسەد لە كۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە ڕژێمەكەی تەواوی خاكی وڵاتەكەی لەژێر دەستی تیرۆریستان و لە ژێر دەستی ئەوانە دەردێنێ كە دەستیان بەسەردا گرتووە، لەگەڵ هەمووشیاندا وەكو دوژمن مامەڵە دەكات
جياکردنه وه ي حسێبي کورد له گه ڵ پكك له باکووري سوريا
فلۆڕانس بارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنساش هۆشداریی داوه که نابێت کورد لە رۆژئاوای کوردستان بکرێته قورباني لايه نه ناکۆکه کان (مه به ست کێشه ي په که که يه ) و رایگەیاندووە، ”نابێ کرد بکرێتە قوربانیی لایەنە ناکۆکەکانی سووریا“.
هەڕەشەي ئەمەریکا لە پكك
لهباکووري
سوريا
ژەنەراڵ پاول لاكامیرا، فەرماندە لە سوپای ئەمەریكا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: “ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی ئەمەریكا، لە ھاوكاریكردن و راھێنان بە ھێزەكانی سووریای دیموكرات بەردەوامە، بەڵام ئەگەر ھەسەدە لەگەڵ حكوومەتی سووریا و رووسیا رێكبكەوێت، ئەمەریكا ئەو ھاوكارییە سەربازییانە دەوەستێنێت”.
شاياني باسه پێشتر ھەسەدە رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمەریكا پشت لە كورد بكات و لە سووریا بكشێتەوە، بۆ رێگریكردن لە ھێرشەكانی توركیا ناچارن لەگەڵ حكوومەتی سووریا رێكبكەون و تا ئێستاش دانووستانەكانی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، جەیمس جێفری، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و جەنگی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، رێگا نادەن رژێمی سووریا جێگای ئەمەریکا لە سووریا بگرێتەوە.