سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێمه‌ تاقم نین و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای سلێمانین، له‌ چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌تی داراییدا داوا ده‌كه‌ن ساڵانه‌ بودجه‌ بۆ پارێزگاكان ته‌رخان بكرێت بۆ پرۆژه‌كانیان و مووچه‌ به‌ پرسێكی ناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ وتارێكدا باسی له‌ لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانی كردبوو و به‌ داواكاری تاقمێك ناوی هێنابوو، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وڵامی دایەوە و باسی لەوە کرد کە ئه‌وان تاقم نین و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراون و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ زیاتر له‌ ده‌نگی هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.


سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌م قسه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیشی دایه‌وه‌ كه‌ خه‌رجی سلێمانی مانگانه‌ 400 ملیۆن دۆلاره‌ و چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ سلێمانی ده‌نێرێت؟ وتی: نه‌مانوتووه‌ بچین له‌كوێ پاره‌ وه‌ربگرین و له‌كوێ وه‌رینه‌گرین. بۆیه‌ روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌ داراییه‌ دا كه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوایكردووه‌ و رایگه‌یاند، داوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ داراییه‌كان ده‌كه‌ن، واتا هه‌موو پارێزگاكان ساڵانه‌ بودجه‌ی خۆیان بۆ دیاریبكرێت له‌ بودجه‌ی گشتی هه‌رێم و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی پرۆژه‌كانیان بده‌ن.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین رونیشیكرده‌وه‌، پرسی مووچه‌ به‌ ناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌ و لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه‌ داهاته‌كانی سامانی ژێر زه‌وی ده‌چێته‌وه‌ لای حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام چۆن فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركیان له‌سه‌ره‌و ده‌وام ده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بێت حكومه‌تیش شایسته‌ داراییه‌كانیان دابین بكات.
له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بانگه‌وازیان بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كردووه‌ بێنه‌ سه‌رخه‌ت و پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه‌ بكه‌ن هی هه‌موو پارێزگاكان بێت و لامه‌ركه‌زییه‌ته‌كه‌ بۆ هه‌موو پارێزگاكان بێت، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ گشتگیر بێت شتێكی باشتر ده‌بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی