ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) گوتی، تاوه‌كو ئێستا 12 سه‌ركرده‌ی ئەوان له‌ زیندانه‌كانی (په‌یه‌ده‌)دان و 45 باره‌گاشیان داخراون. گوتیشی، له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییەوە فشارێكی زۆر له‌سه‌ر (په‌یه‌ده‌) هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئەوان‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و ئەوانیش ده‌یانه‌وێت زه‌مینه‌ خۆش بێت و هه‌نگاو بنێن، نه‌ك بێ هیچ هه‌نگاوێك گفتوگۆ بكرێت.

نه‌واف حه‌سه‌ن، گوتی: ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌ و دیارن و سه‌ر به ‌ئێمه‌ن، 12 كه‌سن له ‌زیندانه‌كانی (په‌یه‌ده‌)دان و پێش دوو ڕۆژ یه‌كێكیان ئازاد كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ نابێته‌ زه‌مینه‌خۆشكردن، چونكه‌ جگه‌ له‌و زیندانیانه،‌ 45 باره‌گامان داخراون و ڕێگری له ‌گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌كرێت و فشار له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زه‌مینه‌ خۆش بكه‌ن، تا گفتوگۆ بكه‌ین. ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و ڕژێمی سووریە و  هه‌موو وڵاتان داوا ده‌كه‌ن كورد له‌ ڕۆژئاوای كوردستان خۆی ڕێك بخات و یه‌ك بگرن و فشارێكی زۆر له (‌په‌یه‌ده)‌ ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌له‌یانه‌ گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایە تا زه‌مینه‌ خۆش نه‌كرێت، گفتوگۆكردن زه‌حمه‌ته‌.

حه‌سه‌ن لەدرێژەدا وتی: به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه‌ و باسی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه‌ و ئێمه‌ش له‌ ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌وە وه‌ڵاممان دایه‌وه‌ و باسمان له‌وه‌ كرد، کە پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ زه‌مینه‌ خۆش بكه‌ن و هه‌نگاوی كرداری بنێن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ئه‌نجامی هه‌بێت.

له‌باره‌ی له‌شكری پێشمەرگەی ڕۆژیشەوە گوتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ یه‌كێک‌ له‌ مه‌رجه‌كانی ئێمەیە بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (په‌یه‌ده)‌ بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن، چونكه‌ ئه‌وان خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و بۆ ئه‌وێش دامەزراون، به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وەیان‌ پێویسته‌ ڕێككه‌وتن بكرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی