گۆڤاری ریزن بەچاوخشکاندنێک بە دواین پرتووکی نووسراو لەبارەی کوردانی سوریاوە بەم ئامانجە گەیشتووە کە هەرچەند ئایندەی کورد نادیارە لە باکووری سوریا بەڵام سیستمی خۆسەر لەلایەن کوردانەوە وەک جیاجوونەوەیەک پەسەند دەکرێت.
پرتووکی کوردانی سوریا کە لەبارەی کوردانی سوریاوە نووسراوە لەلایەن دوو لێکۆڵەری بواری کوردی بووە کە پێداچوونەوەیان بۆ دۆخی کورد لە ناوچە ژێر چاودێریەکانی کورد لە باکووری سوریا کردووە وەک گرنگترین بەشی بەڕێوەبەری ئەم سیستمە کە لە باکووری سوریایەو و لەلایەن کوردانەوە بەڕێوە دەچێت.
لەدرێژەدا گۆڤاری ریزن ئایندەیەکی نادیار بۆ کوردانی باکووری سوریا پێش بینی دەکات چوونکە زۆرێک لەو هێزە ئەمریکیانە کە پشتیوانی سەرەکی کوردانن لەو ناوچەیە کشاونەتەوە، تورکیا هەڕەشەیە بۆ کوردانی سوریا و دەوڵەتی ناوەندیش بەرنامەیەکی وەهای هەیە کە ئەو ناوچانە بخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.
یەکێک لەگرنگترین هەڵەکانی پەیەدە وەک باڵی پەکەکە لەباکووری سوری سەرکوت کردنی دژبەرانی بوو کە ئەمە پرسی یەکگرتنی کوردانی خستە مەترسیەوە.