رۆژی شەممە 16-05-2020 لە شاری دهۆک، لە پارکی ئازادی ژمارەیەک مامۆستا و چالاکڤان بۆ داواکاری مووچە گردبوونەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەت، رێگەیان پێنەدرا و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران. 

لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی دهۆک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات بەزووترین کات رۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوەکان ئازادبکرێن و پێویستییە رۆژنامەنووسییەکانیان بۆ بگێڕنەوە.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە روونکردنەوەکەیدا کە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت ” لەکاتی خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە مامۆستایان فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆک هێزەکانی پۆلیس ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر پێداویستییە رۆژنامەوانییەکانیاندا گرت بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی کە ئەمە بەپێشێلکردنی یاسای ژمارە 35ی رۆژنامەگەری ساڵی 2007 هەرێمی کوردستان دادەنرێت کە رێگرە لە راگرتن یاخود بەندکردنی رۆژنامەنووس لەکاتی جێبەجێکردنی کاری رۆژنامەنووسیدا”.

سەندیکای رۆژنامەنووسان ئاماژە بەوە دەدات، پاش چەندین هەوڵی دڵسۆزانەی لقی دهۆکی سەندیکای رۆژنامەنووسان بۆ ئازادکردنیان، بەڵام بەرپرسانی بنکەی پۆلیسی “نزارکێ” رەتی بەشداری پارێزەری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کردەوە لە ئامادەبوون لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێ لە رۆژنامەنووسە دەستبەسەرەکان و نەیانهێشتووە نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنووسان بچێتە نێو بنکەی پۆلیسەوە.

سەندیکای رۆژنامەنووسان ئەم کارەی پۆلیسی نزارکێ بە “هەڵسوکەوتێکی نایاسایی” دەزانێت و دەڵێت، داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی دهۆک دەکەین بەزووترین کات رۆژنامەنووسە دەستبەسەرەکان ئازادبکەن و پێداویستییە رۆژنامەنووسیەکانیان بۆ بگێڕنەوە. 

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و هەڵسوکەوتی ” نابەرپرسانە” لەگەڵ نوێنەری سەندیکای دهۆک ئیدانە دەکەین. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی