سێ پهرلهمانتاری
توركیا، كه دوانیان ئهندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گهلانن (ههدهپه)،
مافی ئهندامێتیان بهزۆرینهی دهنگ لێسهندرایهوه.
رۆژی پـێنجشەممە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانی تورکیا
مافی پەرلەمانتاری سەندەوە لە هەریەک لە لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتارى جولەمێرگ و موسا
فارسۆغلەری پەرلەمانتارى شارى ئامەد و ئەنیس بەربەرئۆغلو پەرلەمانتاری شاری
ئستەنبوڵ.
هەردوو ئەندامەکەی هەدەپە تۆمەتبارکراون بە
لایەنگری پەکەکە و ئەندامەکەی جەهەپە بە سیخوڕی تۆمەتبارکراوە لەسەر بڵاوکردنەوەی
وێنەی بارێک چەک کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە بە قاچاغی بۆ ناو سوریا
ڕەوانەکرابوو.
لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارەکە پەرلەمانتارانی هەدەپە و
جەهەپە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و ئاکەپەیان بە دوژمنی دیموکراسی ناودێرکرد.
ئەنیس بەربەرئۆغلو ووتی دەبێت خۆی ڕادەستی دەسەڵاتی
دادوەری بکات هەتا 18 مانگ لە زیندان بەسەربەرێت.
ئەمین ئاکباسائۆغڵو پەرلەمانتاری ئاکەپە، داکۆکی لە
بڕیارەکە کرد و ووتی بەپـێی دەستوری تورکیا دراوە. گوتیشی هەڵوێستەکانی هەدەپە و
جەهەپە پشتیوانیکردنە لە تاوان و تاوانکاران، ئەمەش جێی قبوڵ نیـیە