دوای هاتنی بابەتی ناوچەی ئارام، ئێستا ئەو بابەتە مژاری ڕۆژەڤە لە جیهاندا بە گشتی و لە سووریا بەتایبەتی. سەرکردەکانی سووریا دەڵین تا ئێستا نازانن شێوازی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچەی ئارامە چۆن دەبێت. کورد دەڵێن، دەبێ ناوچەی ئارام لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا بێت و ئەنەکەسەش ڕایگەیاندووە، دەبێ پێشمەرگەی ڕۆژ پشکداریی پاراستنی ئەو ناوچەیە بکات.

فارس ئیسماعیل شاره زاي سياسي له مباره وه ده ڵێت: داعش تەواو بووە، کەچی ئەو ئێدارەی ئێستای ڕۆژئاوا تەنیا وەک داردەستێک بۆ وڵاتان کار دەکات و هێچی تر نییە. بەڵگەش ئەوەیە کە هێشتا داعش کۆتایی نەهاتبوو، ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی دا و دەبووایە ئیدارەی ڕۆژئاوا خۆی بۆ هەموو ڕووداوەکان ئامادە کردبایە.

ئیسماعیل له درێژه دا ده ڵێت: هەموو هەوڵەکانی ئەمەریکا لەسەر ئەوەن ڕژێمی سووریا دەسەڵاتەکانی سنووردار بکرێ، کەچی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرکردایەتیی مەجلیسی سووریای بەناو دیموکرات چەندین جار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمی سووریا سەردانی دیمەشقی کردووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان و ئەوەش ناڕەزایەتیی ئەمەریکای لێ کەوتەوە.

ئەم هەڵوێستانەی پەیەدە ناڕەزایەتیی ئەمەریکا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ”ئەنەکەسە”ی بە دووای خۆیدا هێنا، سەرکردەکانی ئەنەکەسەش ڕایگەیاند، پەیەدە دەتوانێت لەگەڵ هەموو هێزیک ڕیک بەوێت، تەنیا لەگەڵ کورد ڕێک ناکەوێت، کەچی دیمەشقیش ددان بە پەیەدە و مافی کورددا نانێت.

چەندین جار سەرکردەکانی ئەنەکەسە ڕەخنە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پەیەدە دەگرن و دەڵێن ڕیگە نادەن هێزی کورد، کە پێشمەرگەی ڕۆژە و لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە ددانی پێدا نراوە، بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژئاوا و هاوشانی ئەوان لە دژی دوژمن بجەنگێت، بەڵام پەیەدە هەموو جارێک گلەیی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات، کە دەیانەوێت بکشێنەوە.

شەلال گەدۆ، ئەندامێ ئیئتلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایگەیاند، پەیەدە لە دوای ٢٠١١ـوە تا ئێستا لەگەڵ چارەسەری خەباتی سەربازییە بۆ هێوربوونی ڕەوشی ڕۆژئاوا، بەڵام تا ئێستا کورد لەو ناوچەیەدا بێدەستکەوت ماوەتەوە. ئەنەکەسە لەگەڵ ئەوەیە پرسی ڕۆژئاوای کوردستان بە سیاسییانە چارەسەر بکرێت، چونکە چارەسەری بارودۆخی سووریا لە سووریا نییە، بەڵکو لە کن وڵاتە زلهێزەکانە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی