مەتیو هوو توێژەی پەیمانگای سیاسەتی نێودەوڵەتی لە شرۆڤەیێکدا تیشکی خستۆتە سەر جموجووڵی ئەم دوایییەی ئەمریکا لە عێراق و دامەزراندنی سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئەم ڕەفتارەی ئەمریکا لە پێناو خۆنزیک کردنەوە لە کوردەکان و سونەکانی عێراقە و مەبەستی ئەمریکاش لەم کارەی ئەوەیە دووبەرەکی بخاتە نێو پێکهاتەکانی عێراق و لە ئەنجامدا بەرنامە و پلانی خۆی لەو وڵاتە جێبەجێ بکات.

ئەو توێژەرە دیمانەیێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەمریکی ئانی وار کردووە و لە گفتوگۆکەیدا دەڵێت ئەوەی کە ئەمریکا جموجووڵی سەربازی لە عێراق زیاد کردووە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی بەڵام لە هەمان کاتدا واشنگتۆن لەنێوخۆوە گیرۆدە و سەرقاڵە بە قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەم کاتەدا ناتوانێت لە عێراق ئەوەندە نمایشی سەربازی بکات.

ناوبراو بە دووری نازانێت ئەمریکا لە پێناو پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی کارتی کوردەکان بەکار بهێنێت و هانی کورد بدات بۆ پێش خستنی بەرژەوەندی خۆی.

هوو جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا نیازیەتی بە هەر شێوەیێک بۆی بلوێت سەروەری و دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق کەم تین بکات. بۆ نموونە لە ڕێگای کوردەکانەوە هەندێک مەبەست  و نیازی خۆی لە پەرلەمان جێبەجێ بکات و بە گشتی هەوڵ دەدات پێگەی پەرلەمانی عێراق لاواز بکات.

مەتیو هوو هەندێک لە جموجووڵەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پێشێل کردنی سەروەری ئەو وڵاتە ناو دەبات بەڵام لە هەمان کاتدا جەختیش دەکاتەوە کە ئەم بابەتانە لە ڕوانگەی بەرپرسانی واشەنتن بە دیموکرات و کۆماریخوازیشەوە بەهەند وەرناگیرێن و دەوڵەتی ئەمریکا بۆ پارێزگاری کردن لە دەسەڵاتی خۆی لە جیهان کۆ لە هیچ بەرنامە و ڕەفتارێک ناکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی