روونکردنه وه: ئه م بابه ته له ماڵپه ڕي ده زگاي زانياري و لێکۆڵينه وه ي ژئۆپۆلتکي (Geostratos) فرانسي وه رگيراوه.
پێشتر له ساڵي له ساڵي 1992 راپۆرتێکي ساڵانه ي دايره ي ماده ھۆشبه ره کان و به کارھێناني ياساي وه زاره تي ده ره وه ي ئه مريکا له راپۆرتێک له ژێرناونيشاني (سترتژي نێوده وڵه تي بۆ چاودێري ماده ھۆشبه ره کان) به راشکاوي ئاماژه ي کردبوو که کارتلي ئه ورووپي ماده ھۆشبه ره کان له ژێرچاودێري په که که دايه. بێجگه ئه مه له ساڵي 1996 جه خت له سه ر ئه م پرسه کرايه وه که په که که له رێگاي به رھه مھێنان و قاچاخي ھێرۆئين کرده وه تێرۆريستيه کاني ئه نجام ده دات.
ھه ندێک لێکۆڵينه وه له ساڵي 1998 بڵاوکرايه وه که به دڵنيايه وه باسي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کان له رێگاي خاکي تورکياوه ده کرد که به شێکي لێره ھاتووه:
په که که نه ته نيا له رێگاي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کانه وه به ڵکوو به شێوازي راسته وخۆ بازرگاني و فرۆشتني ماده ھۆشبه ره کان له ئه ورووپا رۆلي سه ره کي ھه يه.
راپۆرتێکي ساڵي 1995که له لايه ن وه زاره تي دادوه ري ئه مريکاوه ئاماده کراوه به راشکاوانه پيشان ده دات که په که که له ڕاده به ده ر ده ستي له قاچاخي ماده ھۆشبه ره کاندا ھه يه و ھه روه ھا له به رھه مھێنان و قاچاخي ھه موو ماده ھۆشبه رکان که له ترياکه وه به رھه م دێن رۆلي ھه يه. له درێژه ي ئه م راپۆرته دا ھاتووه: داھاتێک که له م رێگايه وه به ده ست دێت بۆ کڕيني چه ک و ته قه مه ني و که ره سته کاني ديکه خه رج ده کرێت که تێرۆريسته کان پێويستيان پێيه. ئه م راپۆرته سه رچاوه کاني ديکه ش وه ک سه رچاوه ي داھاتي په که که ناودێر ده کات وه ک باج گرتن و دزي چه کدارانه و پاره ي ساخته.
له راپۆرتي ده زگاي تاوان ناسي پاريس له ژێر ناونيشاني (توندوتيژي سياسي و قاچاخي ماده ھۆشبه ره کا) دا که له ئۆکتۆبه ري 1996 بڵاوکرايه وه تۆڕي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کاني په که که و کرده وه کاني سه لمێنراوه. ھه روه ھا له م راپۆرته دا بڕي گشتي ھێرۆئيني بينراوه له لايه ن ھێزه کاني پۆليسه وه له وڵاته ئه ورووپيه کان ھاتووه و به م جۆره بووني په که که له قاچاخي ماده ھۆشبه ره کاندا بۆته به ڵگه و دێکۆمێنتاري.
ھه روه ھا دۆکتور فرانسوا ئو له ده زگاي تاوانناسي پاريس له سمينارێکدا له 25ي گۆڵاني 1997 له برۆکسێل چالاکي په که که ي له ھه موو قۆناخه کاني قاچاخي ماده ھۆشبه ره کاندا وه ک به ڵگه ھێنا زمان. ئه و جه ختي کرده وه که په که که بۆته شوێنێک بۆ به رھه مھێنان و پاڵاوتن و فرۆشي ماده ھۆشبه ره کان و له وڵاته جۆراوجۆره کاندا پياوي ھه يه. داھاته که ي ميليۆنان دۆلاري ئه مريکي شيمانه ده کرێت. دۆکتۆر ئو پيشاني دا که پرسي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کان له رێگاي په که که وه ده گاته ده ورووبه ري پاريسيش و به شي 10 تا 80 له سه دي ھێرۆئين له م ناوچه يه دا سه روخواري ھه بووه.
ھه روه ھا له راپۆرتێکدا که له ساڵي 1996 له لايه ن ژان کلود سالومون، فرانسوا ئو و ژان لووک وانيه له ده زگاي تاوانناسي پاريس به که ڵک وه رگرتن له سه رچاوه دڵنيا و بێ لايه نه کان وه ک ئه نته رپۆل و دايه ري ماده ھۆشبه ره کان و کرده وه يي کردني ياساي به ريتانيا و ھێزه کاني ئاسايشي ئه رووپا پيشاني دا که رێگاي قاچاخي ماده ھۆشبه ره کان له تورکيا و باڵکانه وه ده گاته ئه ورووپاي رۆژئاوا و سوودێکي زۆري بۆ رێکخراوه جياخوازه کان ھه يه که به ره چه ڵه ک کورد و تورکن و يا ئه ندامي په که که ن و ده ڵاڵن.
راپۆرتي مانگانه ي چاودێري ژئۆپۆلتيکي ماده ھۆشبه ره کان له ژماره ي مارسي ساڵي 1997 ئاماژه ي به رۆلي په که که له قاچاخي ماده ھۆشبه ره کان له رێگاي باڵکانه وه کردووه جه خت ده کاته وه که ئه م رێکخراوه تێرۆريستيه له رۆماني و موڵداوي وه ک بنکه ي پشتيواني که ڵک وه رده گرێت و له نێزيکي ئه م رێگايه دايه. له درێژه دا ده نووسێت: قاچاخچيه کان خه ڵکي تورکيان که له م وڵاتانه دا ده ستگير کراون و به ره چه ڵه ک کوردن و زۆربه يان ئه ندامي گرووپي تاوانباري په که که ن. به گوێره ي ئه م راپۆرته په که که زۆرتر خۆي له پشته وه ي رێکخراوه کاني ديکه وه ک به ره ي ئازادي نه ته وه يي کوردستان يا ئه نجوومه ني ژنان و گه نجان و بازرگانان ده شارێته وه. ئه م راپۆرته وه ک نموونه ئاماژه به به ره ي نه ته وه يي ئازادي کوردستان ده کات که به نێوي ئه نجوومه نه ي بازرگاناني رۆژھه ڵات و به شترين به رگه بۆ خۆشاردنه وه و ئه نجامي کرده وه ناياسايه کاني په که که و سه رۆکي ناوچه يي په که که به رپرسي به ره ي نه ته وه يي ئازادي کوردستانه و چاودێري بازرگاني کردنه به ماده ھۆشبه ره کانه وه.
له ئه نجامدا، راپۆرتي کۆتايي دانيشتني 33ه مي کۆميسيۆني قاچاخي ناياسايي ماده ھۆشبه ره کان و کاروباري گرێدراوي له رۆژھه ڵاتي نێزيک و رۆژھه ڵاتي ناوين که له ژێرچاودێري به رنامه ي رێکخراوي نێوده وڵه تي بۆ کۆنترۆڵي ماده ھۆشبه ره کان له 29ي ژوئه ن تا 3 ژوئيه ي 1998 له به يروت به ڕێوه چوو ده ڵێت: په يوه ندي ديار له نێوان ھه ندێک له رێکخراوه تێرۆريستيه کان و ماده ھۆشبه ره کاندا ھه يه. وه ک نموونه له نێوان په که که و گرووپه تاوانباره نێوده وڵه تيه کاني ديکه.
پێگه ي تورکيا له سه ر رێگاي باڵکان ئاماده ي ئه م دۆخه يه. له راستيدا بۆته خاڵێکي سه ره کي بازرگاني ماده ھۆشبه ره کان. په که که به که ڵک وه رگرتن له م دۆخه مۆرفين و ھێرۆئين له رێگاي پاکيستان و ئه فغانستانه وه قاچاخ ده کات و له سنووري رۆژھه ڵاتي تورکياوه ده يباته نێو ئه و وڵاته . له کۆتايي ھه شتاکاندا ئه م رێکخراوه تێرۆريستيه ده ستي داوه ته بازرگانيه کي پڕداھات و به رھه مھێناني ھێرۆئين که له ھاورده کردني به باشتري ده زانێت و ھرۆێين له ماده کان ديکه جگه له ماده ھۆشبه ره کان به رھه م دێنێت. بۆ ئه م ئارمانجه لابراتۆاري سه رپێ پاڵاوتني له نێزيکي ئه سته نبۆل و ئانادۆلي باشووري رۆژھه ڵات دامه زراندووه. بێجگه ئه مه ئه م رێکخراوه له چۆمي به قاعي لۆبنان و له ناوچه يه کي دوور له ئانادۆلي و باکووري ئێراق ھێرۆئين و حه شيش به رھه م دێنێت.
بۆيه ماده ھۆشبه ره کان بۆته به شێکي سه ره کي له ده زگاي دارايي په که که و که وتووته پێش رێبازي ديکه وه ک باج گرتن و تۆقاندن و دزي چه کدارانه و قاچاخي چه ک و ھێزي کار. په که که له ھه موو قۆناخه کانيدا چالاکه و داھاته که ي خه رجي کڕيني چه ک بۆ چالاکيه تێرۆريستيه کان ده کرێت.

درێژه ي ھه يه…

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی