رۆژی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2020، ناوەندی گشتی هەدەپە بە مەبەستی بەستنی کۆنگرەی ئاسایی لە ئەنقەرە ئارێنا کۆدەبێتەوە. ئەوەیش چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەو پارتەیە کە بە درووشمی ”بەرەو داهاتوو رێدەکەین” سازدەکرێت. 

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پەیامێکی دەستنووسی بڵاوکردەوە و هەمووانی بانگهێشتی کۆنگرەی پارتەکەی کرد. دەمیرتاش کە لە ساڵی 2016وە لە زینداندایە، پەیامێکی دەستنووسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەردا بڵاوکردەوە کە بانگهێشتنامەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی پارتەکە کە بڕیارە 23ـی شوبات لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

دەمیرتاش لە پەیامەکەی دەڵێت: خەمتان نەبێت ئێمەش بە دەنگمان و بە گیانمان لەوێ دەبین. دەمەوێت ئێوەش لەوێ بن؛ بە دەیان هەزارتان. نەکەن بڵێن، کەسانێکی زۆر دەڕۆن، منیشی تێدا نەبم هەر دەبێت. بە هیچ شێوەیەک بەبێ تۆ نابێت. تکایە بەرنامەکانتان بە گوێرەی ئەوە رێکبخەن، با لەو رۆژەدا لە کۆنگرە کۆببینەوە. سڵاو لە هەمووان.

ئەوەی کە سەرکردەکانی هەدەپە لێ دەترسن ئەو شکستە بوو کە چەند ساڵ پێش ئێستا تووشی بوون و ئەوەش بە هۆی شەڕی خەندەقەکانەوە بوو کە پەکەکە لەناوچە کوردنشینەکان دەستی پێکردوو و بووە هۆی لەناو چوونی پێگە و توانای هەدەپە و وەک کارناسان دەڵێن لەراستیدا ئەو شەڕەی پەکەکە یارمەتیدانی ئەردۆغان بوو بۆ دەرچوون لەقەیران و سەرکوت کردنی کورد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی