توركیا چوار هاوسەرۆكی شارەوانی هەدەپەی لە كوردستانی تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پەکەکەوە لەسەر كارەكانیان دەركردن و لە شوێنیان قەیوم دانران.

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی پۆلیسی توركیا هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە شارەکانی ئیدر، مسرج، سێرت و خانا هەوێل و داگیریان کردن. هەر یەکە لە سەرۆکشارەوانی سێرت، بێریڤان ئشک، سەرۆکشارەوانی کورتئاڵان، باران ئاکگول و سەرۆکشارەوانی بایکان، ڕەمەزان سارسڵماز دەستگیرکراون، لەگەڵ ئەوانیشدا جێگری سەرۆکشارەوانی سێرتیش، پەیماندارا تورهان دەستگیرکراوە. هەر چوار بەرپرسە کارگێڕییەکە، ئەندامی حزبی هەدەپەن.

پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانییەکانیان داوەو هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانییانە لەسەر کارەکانیان دەرکران و دەستگیر کران، لە شوێنی ئەوان قەیوم دانران.

لەکۆی ٦٥ شارەوانیی هەدەپە، تورکیا ٤٧ شارەوانی داگیرکردوە، ئەمە جگە لەوەی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا شەش شارەوانیی دیکەی بەدەستهێنابو، بەڵام تورکیا هەر لە سەرەتاوە بەهیچ شێوەیەک ئەو شارەوانییانەی ڕادەستی هەدەپە نەکرد.

لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریی سێرت، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری ساڵی 2019، حزبی هەدەپە 65 پۆستی کارگێڕی بردەوە، بەڵام سەرۆکی شارەوانی نیوەی پارێزگاکان گۆڕدران و بەرپرسی ئەمنییان لەجێدانران.

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانیش، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە دەستگیرکران، سەرەڕای تۆمەتبارکردنی ئەندامە دیارەکانی دیکەی حزبەکە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پەکەکەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی