هدیە یۆسف هاوسەرۆکی کۆمیتەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی فیدراڵی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا و یەکێک لە فەرماندەکانی کۆنی پەکەکە باسی لەوە کردووە کە دەوڵەتی تورکیا و میلیشیا تیرۆریستییەکانی سوپای نیشتمانی سووریا نزیکەی دوو ساڵە عەفرینیان داگیر کردووە و هاووڵاتییە کوردەکان ناچار ئەکەن بە فرۆشتنی زەویوزار و خانووەکانیان.

هدیە یۆسف ئاماژەی بە بەردەوام بوونی هەوڵەکانی تورکیا بۆ گۆڕینی دیموگرافیانی کانتۆنی عەفرین کرد و گوتیشی چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە کاول کردن و تاڵان کردنی عەفرین و هاووڵاتییان ناچار دەکەن لە بەرانبەر پارەیێکی کەمدا موڵک و ماڵی خۆیان بفرۆشن چوونکە میلیشیاکان ماڵ و موڵکی ئەو هاووڵاتییانە بە موڵکی خۆیان دەزانن.

ئەم بەرپرسەی پەکەکە ئەوەشی خستەڕوو کە چەکدارانی سەر لە تورکیا هەوڵ دەدەن بنەماڵەی جیهادییەکان لە عەفرین نیشتەجێ بکەن و هاووڵاتییانی کوردیش لە ترسی ڕفاندن و کوشتن ناچارن مل بە داواکارییەکانی ئەو هێزە چەکدارانەی سەر بە تورکیا بدەن. ئەم داگیرکردن و گۆڕینی پێکهاتەیە شتێکی تازە نیە بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا بە ڕێژەیێکی ئێجگار زۆر زیادی کردووە.

هدیە لەکۆتاییدا وتی: بەپێی داتاکان 92 لە سەدی دانیشتووانی عەفرین کورد بوون بەڵام لەو کاتەوە کە تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە سوپای تورکیا ئەو شارەیان داگیر کردووە ئەو ڕێژەیە بە شێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە. ئامانجی تورکیا ئاشکرایە. ئەنقەرە بە نیازە دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و لە داهاتوودا ئەو بەشەی خاکی سووریا داگیر بکات و لە خاکی سووریای جیا بکاتەوە.

شایانی باسە تورکیا ئەمانە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت کە لەلیستی تێرۆری ئەو وڵاتەدان بۆیە هێرشیان لەسەر دەکات و تاوانباریان دەکات بەوەی کە دەیانەوێت سەروەری خاکی تورکیا بخەنە مەترسیەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی