ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان وتوویە هاووڵاتییانی شنگال ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان کە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە کە بوونەتە گرفت بۆ هاووڵاتییان، بەتایبەت لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە رێگری لە گەڕانەوەی هاووڵاتییان دەکرێت بەهۆی بوونی هەندێک هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا.


ئایدن ئاماژەی بە ئێزدییەکان کرد وەک ستەملێکراوترین پێکهاتەی عێراق و گوتی: ئێزدییەکان مەزڵوومترین پێکهاتەنە لە عێراق، لەماوەکانی رابردوودا زوڵمێکی گەورە لەو پێکهاتەیە کراوە، خواستەکانیان ئەوەیە؛ کەمپەکان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئەمەیان بە پلەی یەکەم حکوومەتی عێراقی لێی بەرپرسە کە پشتیوانی لە داواکارییەکەی ئێزدییەکان بکات. هاووڵاتییان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان کە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە کە بوونەتە گرفت بۆ هاووڵاتییان، بەتایبەت لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە رێگری لە گەڕانەوەی هاووڵاتییان دەکرێت بەهۆی بوونی هەندێک هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا لە شنگال، تەلەعفەر و ناوچەکانی دەشتی نەینەوا.

مەعروف گوتیشی: ئەو دۆسیەیەی کە پێماندراوە کاری لەسەر دەکەین کە ئەو پێکهاتانە بەزووترین کات بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، نوێنەرایەتی خۆیان هەبێت لە پەرلەمان و حکوومەتدا کە لە داهاتوودا زیاتر بەشێوەیەکی کارا کاری لەسەر دەکەین، جگە لەوەیش لە هەرێمی کوردستان دوو پێکهاتەی بنەڕەتی هەیە کە تورکمان و کلد و ئاشووری-ن و شانبەشاندی کورد بەشدارن لە کایەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی ئەمەیش پێکهاتەی ئایینزاکان هەیە کە وەکو ئایین کاروچالاکییان هەیە و ئەمانەیش کەشێکی ئازادیان بۆ فەراهەمکراوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی