لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە کەمپی مەخموور دەرکردووە، بەتایبەتی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ی گرووپێکی نێو یەکێتیش کە مەخموور و کەرکووک و ناوچەیەکی فراوان کەوتنە دەست هێزەکانی عێراق، لەوکاتەوە پەکەکە کەمپەکە وەک سەربازگەیەک بەکار دەهێنێت، بەم هۆیەشەوە خەڵکی باجەکەی دەدەن.

کەمپەکە لە بنەڕەتدا تایبەتە بەو کوردانەی باکوور کە لە ساڵی ١٩٩٨ بەھۆی درووستکردنی ناکۆکی لە ناوچەی (ئەترووش)، بۆ ناو حکوومەتی عێراقی سەردەمی بەعس چوون و ئەو کەمپەیان بۆ دروست کراوە. شێوازی ژیان لە کەمپەکەدا شارستانییانە بووە و گەڕەک و خانوو و شارەوانی و دامودەزگای خزمەتگوزارییان ھەبووە، لەگەڵ کارگێڕی کەمپ کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی کراوە و لەم دواییانەش نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کردووە.

ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور چەند ساڵ لەوە پێش لەمبارەوە وتی: لەگەڵ ھێرشەکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر مەخموور لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤دا و دوای ئەوەی بە ڕەزامەندی پێشمەرگە، ژمارەیەک گەریلا بە بیانووی پاراستنی کەمپەکە چوونەتە سنووری مەخموور، بارەگای کارگێڕی ئەو کەمپە کە نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدا بووە، لەلایەن پەکەکەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕێگەش بە سەرلەنوێ کردنەوەی بنکەی ئاسایش و پۆلیس لەنێو کەمپەکە نەدراوە. دوای دەست بەسەرداگرتنی کەمپەکە، گوتیان مەترسیمان لەسەرە، بۆیە ڕەبایەکانیان بە بیانووی خۆپاراستنیان دامەزراند، بەڵام دواتر فراوانکارییەکی زیاتریان کرد و تەواجودێکی بەردەوامی ھێزە چەکدارەکانیان لەنێو ڕەبایەکان زیاد کردووە.

لە ماوەی رابردوودا پەکەکە ١٥ تا ٢٠ ڕەبایەی لە چیای قەرەچووغ لێداوە و لەنێو کەمپەکەشدا مەشق و راهێنانی سەربازی بە منداڵان کردووە.

هەر لە ٢٠١٧دا قایمقامی مەخموور هۆشداری لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کەمپەکە داوە و گوتوویەتی: پەکەکە ژیانی شارستانی و ئاسایی کەمپەکەی گۆڕیوە، کەمپەکە کراوەتە کەمپێکی سەربازی، خەڵکەکەی بە گەورە و بچووک، بە ئافرەت و منداڵ، بە ھەرزەکار و ھەموو چینەکانەوە، مەشقی سەربازییان پێ دەکرێت. جگە لەوەی ئاسایشی ناو کەمپەکە دامەزراوە و ژمارەیان زیاد کراوە. ژمارەیەک چەکدار بە ناوی بەرگریکار دروست بووە و ژمارەیەکی زۆریان چوونەتە نێو ئەو ھێزە. ئەو ڕەبایە و خاڵەکانیان کە داندراون، ھێزێکی بەردەوامی چەکداری پڕچەکی تێدایە. قەندیلێکی بچووکە و دروستیان کردووە.

هەر لەمبارەیەوە رۆژی سێشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٠، کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی پارتی لە مەخموور، راگەیاند، کەمپی مەخموور ئێستا دەکەوێتە سنووری ئەو ناوچانەی کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هێزەکانی عێراقی تێدا جێگیر کران، ئەوان پێشتریش هەر ڕێگرییان دەکرد. لە کاتێکدا له‌ هه‌ر شوێنێكی دونیا كه‌مپ هه‌بێت، ده‌بێت له‌ژێر یاسا و سایه‌ى ئه‌و شوێنه‌ بێت. ئەو کاتەی لە مەخموور بوون، نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کەمپی مەخمووریان کردووە و خۆیان شوێنه‌كه‌یان بینى، گوتیان ئێره‌ كه‌مپ نییه‌، ئێره‌ سەربازگەیە، بۆیە مامەڵەی ئاواره‌ و كه‌مپیان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین.

سیاسەتی پەکەکە لە ٢٠١٥ە بە دواوە و گۆڕینی کەمپی مەخموور لە کەمپێکی پەنابەرانەوە بۆ سەربازگەیەکی بچووک و دەرکردنی دامەزراوە فەرمییەکان و نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆخی خەڵکی کەمپەکەی ئاڵۆزتر کردووە و خەڵکەکەشی زۆرتر خستووەتە بەر مەترسی بۆردومانکردن لە لایەن تورکیاوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی