رۆژی١٧-٤-٢٠١٦، ھەر یەک لە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، لە ھاوینەھەواری دەباشان و بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، رێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و گۆڕانیان واژۆ کرد کە خۆی لە ٢٥ ماددەدا دەبینێتەوە. سێ ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا تێپەڕ دەبێت کە بەبێ جێبەجێکردنی خاڵەکانی، سڕ کرا.

***

ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە ١١ بەش و ٢٥ ماددە پێکھاتووە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، تەنیا سەرکردایەتیەکی ھاوبەش لە هەردوولاوە پێکهێندرا و سێ کۆبوونەوەیان ئەنجام دا، دواتریش بەبێ ڕاگەیاندنێکی فەرمی، سڕ کرا. لە کۆتاییشدا جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بڕیاری هەڵپەساردنی ڕێککەوتننامەکەی دا.

***

لەمبارەیەوە نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان وتي: ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی ڕێککەوتنێکی باش بوو، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرایە، ڕەنگە لەگەڵ ڕێککەوتنەکانی دیکە بمانتوانیایە ئەم ھەرێمە بەرەو پێشەوە بەرین، بەڵام بەداخەوە ڕێککەوتنەکەمان لەلایەن یەکێتییەوە جێبەجێ نەکرا، نەوەکوو لەلایەن گۆڕان. تاوەکو ئێستا ئەوان لەگەڵ ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بوون و کەمتەرخەمیشیان لە جێبەجێکردنیدا نەکردووە، بەڵام یەکێتی خۆی ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکرد. ڕێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا واژۆ کرا، خودی نەوشیروان مستەفا چەند جارێک ئاماژەی بەوە داوە، عیبرەت لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکەیە، بەڵام کاتێک یەکێتی ئەو ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکرد، ئێمە لێی بەرپرسیارنین و یەکێتی لێی بەرپرسیارە.

برچسب ها : , , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی