بەهۆی بۆردوومانەکانی  تورکیا ، 7 هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و لە 20 ساڵی رابردووشدا 373 گوند چۆڵکراون.

کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران لەمبارەوە وتی:”ئەمساڵ لە سنووری سۆران 3 هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان ناوی عەباس مەغدید و خەڵکی هەریر بوو، دوو هاونیشتمانی دیکەش خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە ناوەکانی فاخیر یوسف و  رەشید پیرۆتی کە لە گوندی سنێرا گیانیان لەدەستدا، هەروەها کەسێکیش بریندار بووە بەناوی شێروان سەڵاح”.

لە سنووری شارۆچکەکانی باتیفا و دەرکاریش لە زاخۆ، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا هاونیشتمانیان لە ترس و نائارامیدا دەژین و گوندێکیش چۆڵکراوە.

 زێرەڤان مووسا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دەرکار لەمبارەوە رایگەیاند:”لە سنووری شارۆچکەی دەرکار 75 گوند هەن، ئەمساڵ بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا گوندێک بەناوی کەشان چۆڵکراوە و 7 گوندی دیکەش ژمارەی دانیشتوانەکەیان زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە هیچ هاونیشتمانییەک گیانی لەدەست نەداوە”.

هەروەها دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا کە 63 گوند سەر بەو شارۆچکەیەن وتی:”بۆردوومانەکانی تورکیا هیچ زیانێکی گیانیان لە گوندەکانی شارۆچکەی باتیفا لێنەکەوتوەتەوە، هیچ گوندێکیش بەتەواوی چۆڵنەکراوە، بەڵام بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی 10 گوند ماڵەکانیان چۆڵکردوون”.

بۆردوومانی تورکیا زیانی گیانی زۆری بە گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی گەیاندووە. ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزاکە رایگەیاند: “لەماوەی 11 رۆژی رابردووی بۆردوومانەکانی تورکیا 4 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە، 3 گوندیش چۆڵکراون. لە 20 ساڵی رابردوودا 372 گوند چۆڵکراون، 28 هاونیشتمانیش گیانیان لەدەستداوە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی