سلاوی ژیژک فەیلسۆف و رەخنەگری بەناوبانگی ئسلۆنی دەڵێت: من لەگەڵ کوردانی سوری هەست بە هاودەردی دەکەم ترومپ کردیانی بە قوربانی.
ژیژک لەدیمانەیەک لەگەڵ گۆڤاری سپکتاتۆڤ دەڵێت: بەتەنیا هێشتنی کودانی سوریا لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیاوە خراپترین هەڵسوکەوت بوو لەبەرانبەریان کرا. ترەمپ هۆکاری سەرەکییە و بڕیاری کشانەوەی هێزەکان ئەو دای و ناوچەکەی چۆڵ کرد بۆ تورکیا ئەمە خراپترین بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو.
ژیژک لەدرێژەدا دەڵێت: ئەو کوردی کردە قوربانی و بووە هۆکار بۆ ئەوەی تورکیا و رووسیا ئەو وڵاتە داگیر بکەن و لەبەرانبەر کوردا ئەمە هەڵوێستێکی هەڵەیە. هەمو کەس دەیەوێت کورد لە باکووری سوریا بخەنە ژێر گوشارەوە من لەگەڵ هاوسۆز و هاودەردم. کوردی ئێراق ستاتۆپارێزن و بۆ ئەوان ئەمجۆرە هەستم نییە. کوردانی تورکیاش ستاتۆپارێز نین بۆیە لەگەڵ ئەوانیش هاوسۆز و هاودەردم.
ناوبراو هۆشداری دا کەلەگەڵ دەرچوونی ئەمریکا زەمینە بۆ لێخۆڕینی تورکیا و رووسیا لەسوریا ئامادە بوو و لەکۆتایدا دەیانەوێت ئەورووپاش لەناو ببەن.