ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە ژمارەیەك لە سەركردە شیعەكانی عێراق لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی (ئەلفەتح)ی دووەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەتەوە و ڕێككەوتوون لەسەر بەربژێرکردنی مستەفا كازمی لە شوێنی عەدنان زورفی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی كاتی عێراق.

کۆبوونەوەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆتاییهات و بڕیاردرا کە دەنگ بە کابینەکەی زورفی نەدەن و لەسەر بەربژێرکردنی مستەفا کازمی رێککەوتن و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، دەبێت قسە لەگەڵ موقتەدا سەدر بکرێت. 

رەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە لەمبارەوە وتی: عامری، مالیکی و حەکیم رێککەوتن کە مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بەربژێری ئەو سێ لایەنە بێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. پەرلەمانتارانی فەتح، دەوڵەتی یاسا و رەوتی حیکمە بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە متمانەدان بە کابینەی عەدنان زورفی ناکەن.

ئەسعەد مورشیدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانییش لەمبارەوە وتی: بەپێی دەستووری عێراق ئێستا نابێت هیچ بەربژێرێک پێشکەش بکرێت، بەڵکو دەبێت چاوەڕێ بکرێت تاوەکو ماوەی دەستووریی عەدنان زورفی تەواوببێت کە بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی وەزیران راسپێردراوە. ئەگەر ئەو سەرکەوتوو نەبوو، ئەو کاتە بەربژێری دیکە پێشکەش دەکرێت. وێڕای پشتوانیکردن لە مستەفا کازمی، بەڵام ئەو بابەتە دەبێت لەگەڵ لایەنە شیعەکانی دیکە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، لەوانەش موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر و ئەو کات دەتوانرێت کازمی وەک بەربژێر بڕیاری لەسەر بدرێت و پێشکەش بکرێت.

حەمید مەعلە سەركردە لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەەكات وتی: هەموو هێزە شیعییەكان كۆكن لەسەر دەستنیشانكردنی كازمی لە شوێنی زورفی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی كاتیی عێراق. میلیشیا شیعیەكان و هێزە سیاسییە شیعییەكان بە تەواوی هاودەنگن لەسەر گۆڕینی زورفی بە كازمی، ئەمەش بۆ ئەوەی چیدی خۆ لە تەنگژەی سیاسی بپارێزن. ناكرێ چیدی سەرۆك وەزیرانە راسپێردراوەكان شكست پێبێنن و حكوومەت لە دۆخی ئێستایدا بهێڵنەوە، بەڵكو لە چەند كاتژمێری داهاتوودا مستەفا كازمی بە فەرمی رادەسپێردرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی