رۆژی یەکشەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە لەلایەن چەند کەسێكەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا، عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتیش سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و دەڵێت، بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی ئەو برایەمان. 

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە توویتێکدا نووسیویەتی: زۆر بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی بارش چاکانی برامان، رۆحی شادبێت… سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە. سەرکۆنەی ئەوانەش دەکەین کە دەیانەوێت ئەو کارە وەکو کارێکی رەگەزپەرستی بناسێنن. ئەوانەی ئەم تاوانە بێ بەزەییەیان ئەنجامدا دەستگیرکران و خرانە گرتووخانە. تۆڕی تێکدەری و گێرەشێوێنیش خوێنمژانە بەردەوامن لە درۆ هەڵبەستن و بەلاڕێدابردنی بابەتەکە بە شێوەیەکی دوور لە مرۆڤایەتی. بە تووندی بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە کە پەلاماری مرۆڤەکانی ئەم وڵاتە و ئاشتەوایی و شیرازەی کۆمەڵگە دەدەن، بە هەمان شێوە بەرەنگاری گێرەشێوێنان دەبینەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بارش چاکانی تەمەن 20 ساڵان بووە و خەڵکی پارێزگای ئاگری کوردستانی تورکیا و نیشتەجێی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەرەیە، کاژێر 22:30 خولەکی شەوی رابردوو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و کوژراوە. 

خێزانی ئەو گەنجە رایانگەیاندبوو، کوڕەکەیان بۆ چوونە پارک لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە دەرەوە و بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە گرووپێکی 3 کەسی هێرشیان کردووەتەسەر. 

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر چاکان و هاوڕێکانی خەڵکی شارەکانی یۆزگات، کرککالە و تۆکاتی تورکیا بوونە. لە هێرشەکەدا بارش چاکان پێنج چەقۆی بەرکەوتووە کە دووانییان بەر دڵی کەوتووە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئۆزەل تەتیماد گوازراوەتەوە و سێ هێرشبەرەکەش دەستبەسەرکراون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی