بەرپرسانی کوردی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان پێیان وایە هێرشە بەربڵاوەکانی تورکیا ل دژی پێگەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان، پەیوەندی لەگەڵ توندکردنەوە سەرکوتکردنەکانی ئەم پارتە لەتورکیا و سەرکوتی کوردان هەیە.

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەمە 26 جۆزەردان فڕۆکەکانی تورکیا چەندین شوێنیان  لەخاکی کوردستان بوردمان کرد کە شوێنی پەکەکە بوو.

جیران ئۆزجان نوێنەری پارتی کوردی هەدەپە لەئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە بەئەلمانتیۆری وت سەرکوتی کوردان لەلایەن تورکیاوە هیچ کات ئەوەندەی ئێستا قووڵ نەبووە. نوێنەری کورد لەپارتمانی تورکیا و شارەوانی گرێدراوی هەدەپە لەگەڵ رۆژنامەوانان دەستگیر دەکرێن و کوردانی ئێراق و سوریا بوردمان دەکرێن. من خۆم وەک کوردێکی لە ناوەڕاست بەدوای رێگایەک بۆ چارەسەری پرسی کورد دەگەڕێم بەڵام بەبینی ئەم دۆخە بێ هیوا دەبم.

ناوبراو پێی وایە کە بوردمانی ئەم دوایانەی پێگەکانی پەکەکە لەئێراق پەیوەندی بە جموجۆڵەکانی ئەم دوایانەی هەدەپەوە هەیە.

هۆشیار ئۆزسوی نوێنەری هەدەپە لەپارلمانی تورکیاش بە ئەلمانیتۆر دەڵێ بێ گۆمان جەختکردنەوەی تورکیا لەسەر شەڕ ناتوانێت سەری بخات لەدژی کوردان بەڵکوو تەنیا رێگایەکی بۆ دانوستاندنەکانی ئاشتی.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی