عەبدوڵا وەرتێ، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بە بیانووی پەکەکەوە وتی: ئەو رووداوانەی ئێستە لە ناوچە سنووریەكانی كوردستان ڕوودەدات بەهۆی هێرشی توركیا بە بیانووی پەكەكە، مایەی نیگەرانییە، پاساو بۆ كوشتن و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییان نییە كە ئێستە ئەوە دەگوزەرێت. شوێنی خەباتی پەكەكە دیارە كوێیە، هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە و بووەتە پەناگە بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان، بۆیە گرنگە هێزە چەكدارەكانی كوردانی پارچەكانی تر دۆخی هەستیاری هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگر،  هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەی تەواوی ئەو كوردانەی لە پارچەكانی تری كوردستان، بەهۆی نەبوونی ئازادی سیاسی لە باشووری كوردستان دەگیرسێنەوە.

عادل مەلاساڵح، ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش، لەمبارەوە وتی: وەك حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەڵوێستێكی نیشتمانیانەمان هەیە و سەركۆنەی هەموو دەستدرێژییەك بۆ سەر هەر بستێكی خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین، توركیا هەمیشە پەكەكە بە بیانوو دێنێتەوە بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان، بۆیە پێویستە پەكەكە بە جۆرێك مامەڵە بكات هیچ بیانووێكی یاسایی و سیاسی نەدات بە توركیا بۆ بەزاندنی خاكی كوردستان.  پەكەكە پێویستە خەباتی خۆی بگوازێتەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆی، بۆ ئەوەی هیچ ڕژێمێك ڕێگە بەخۆی نەدات دەستدرێژی بكاتە سەر سنووری كوردستان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی