پۆلیسی بەریتانیا، پیاوێکی لەسەر ناردنی 150 پاوەند بۆ کوڕەکەی کە لەنێو ریزەکانی یەپەگەدایە لە کوردستانی سوریا دەستگیرکردووە و دەڵێت، بەگومانی هاوکاریکردنی “گرووپە تیرۆریستییەکان” دەستگیریان کردووە. پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاندووە، کەسێکیان بەگومانی هاوکاریکردنی دارایی گرووپە تیرۆرستییەکان دەستگیرکردووە و 150 پاوەندی بۆ سووریا رەوانەکردووە.

ئەو باوکەی دەستگیرکراوە ناوی پاوڵ ـە و دەڵێت: پارەکەی بۆ کوڕەکەی بەناوی دانێل ناردووە کە بە خۆبەخشی لەنێو ریزەکانی یەپەگەدایە لە کوردستانی سوریا. دانێڵ لە ساڵی 2017 چووەتە نێو یەپەگە و دواتر لە ئاداری 2018 گەڕاوەتەوە بەریتانیا، لەدوای هێرشەکەی تورکیاش بۆسەر کوردستانی سوریا، جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە نێو ریزەکانی یەپەگە.

باوکەکە دەڵێت، کاتێک پارەکەی بۆ کوڕەکەی رەوانەکردووە، نەیزانیووە گەڕاوەتەوە نێو یەپەگە، چونکە ئەو زۆرجاری دیکەی پارەی بۆ ناردووە و هاوکاریکردووە.

ئێستا پاوڵ لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا تۆمەتبارنەکراوە بە تیرۆر یان هاوکاریکردنی دارایی گرووپە تیرۆریستییەکان. ئەگەر ئەم پیاوە تاوانباربکرێت بە هاوکاریکردنی تیرۆر لە سووریا، بەپێی یاسای تیرۆر لە بەریتانیا بەلایەنی کەمەوە 14 ساڵ زیندانی دەکرێت.

دەستگیرکردنی ئەم پیاوەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لە بەریتانیا ژن و پیاوێکی دیکە دەستگیرکراون کە بڕی 223 پاوەندیان لە ساڵی 2015 بۆ کوڕەکەیان ناردوو کە لەنێو داعش بووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی