بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی رووسیا 24 “کێشەی کورد”ی لە وڵاتەکەی بە “خەیاڵ و درۆ” ناوبرد و لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە ئیدلب گوتی: ئەوانەی بەیاننامەی تووند دژی تورکیا دەردەکەن با چەکدارمان بۆ بنێرن و پێکەوە شەڕی تورکیا بکەین.

دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سووریا له‌باره‌ی دۆزی كورد، سه‌رۆكی دەستەی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات – مەسەدە (باڵی سوری پەکەکە)وه‌ڵامی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ “نكۆڵیكردن له‌ مێژووی كورد هاندانه‌ بۆ به‌هێزكردنی داگیركاریی توركیا”.

ئەم سەرکردەی باڵی سوری پەکەکە وتی: ئه‌و لێدوانانەی سه‌رۆكی سووریا هاوكاتبوون له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكانی رووسیا و توركیا، هه‌روه‌ها لێدوانەکە له‌و كاته‌دا هات كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی سووریا و پەکەکە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به ‌نێوه‌ندگیریی رووسیا. به‌دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر مەبەست له‌م لێدوانانه‌ نكۆڵیكردن بێت له‌ مێژووی گه‌لی كورد بۆ رازیكردنی لایه‌نی توركی، من پێی ده‌ڵێم ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ خزمه‌ت به ‌یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ناكەن، هه‌روه‌ها خزمه‌تی دیالۆگی نێوخۆیی سووریاش ناكات. به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاندان ده‌بێت بۆ داگیركاریی توركی.

ئیلهام لەدرێژەدا دەڵێت: كورد له‌ هۆزه‌كانی هورییه‌كان و میتانییه‌كانە. ئه‌وان كۆنترین گه‌لن له‌ خاكی مێژوویی خۆیان له‌ عه‌فرین، كۆبانێ و حه‌سه‌كه‌ نیشته‌جێبوون، به‌رله‌وه‌ی سنووره‌ سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا دابنرێن. ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ناچاریان ده‌كەن به ‌هه‌ڵدانەوەی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو كه‌ هه‌رگیز له‌ هزری مرۆڤه‌كان ناسڕێته‌وه‌ و دەڵێ “سه‌رۆكێك به‌م جۆره‌ لێدوانه‌ دوژمنكارانه‌ ناتوانێت خۆی له‌ راستییه‌ مێژووییه‌كان بشارێته‌وه‌. كه‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌ببوون شوێنی ناسنامه‌ی سووری گرته‌وه‌ و شوناسی عه‌ره‌بی سووری چ خزمه‌تێكی به‌ فره‌ڕه‌نگی سووری گه‌یاندووه‌ جگه‌ له‌ په‌رته‌وازه‌یی، له‌تله‌تبوون، ماڵوێرانی و كاره‌ساتباری له‌ ژێرخانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووری؟

سەبارەت بە یەکگرتوویی سووریا ئەم سەرکردەی پەکەکە وتی: له‌م دۆخ و قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌ و بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی سووریا و ده‌ستگرتن به‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه‌، ئێمه‌ی سووری ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ جه‌خت له‌سه‌ر زمانی كۆ و هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیان بکەینەوە له‌ڕێگه‌ی فره‌ناسنامه‌ییمان له‌ ده‌وڵه‌تی سووریادا.

دەوڵەتی ناوەندی سوریا هەر لەرۆژی سەرتای شەڕ و قەیرانەکانی نێوخۆی سوریا ئەمەی دووبارە کردۆتەوە کە سوریا یەکە و کەس بۆی نییە دابەشی بکات و رێگا بەهیچ هێزێکی مووچەخۆری بیانی نادەین خاکەکەمان دابەش بکات ئەمەش ئاماژەیە بۆ هێزەکانی پەکەکە لەسوریا. هەروەها چەندین جاریش دووپاتی کردۆتەوە کە قەد ئامادە نییە لەگەڵ ئێدارەی خۆسەری باکووری سوریا کە پەکەکەیە دانوستاندنی بکات و دەبێت دەستبەجێ چۆڵی بکەن و خۆیان رادەست بکەنەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی