دوای ئەوەی کە سوران عومەر نوێنەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەپارلمانی کوردستان لە نووسراوێکدا خوازیاری کۆتایی هێنان و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بوو ئەبووبەکر هەڵدانی نوێنەری یەکگرتوو لەپارلمانی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا.

هەڵدانی دژی هەرجۆرە هەڵوەشاندنەوەیەکە و لەوڵامی سۆران عومەردا نووسی: دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان پیروزە و دەرئەنجامی یەک سەدە خوێن رشتن و برینە سارێژ نەبووەکان و کۆمەڵکوژییەکانە و دەبێت وەک چاومان بیپارێزین. سەرەڕای هەموو گەندەڵی و هەرەس هێنانیشی نابێت کوردستان ببێتە قوربانی هەندێک کەسی نابەرپرسیار و تاڵانچی.

ناوبراو لەدرێژەدا جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدارانی وەها بە خۆیە نابینێ کە لەهەموو قەیران و ئازارێک رۆلیان هەبووە و بەسەر خەڵکیان هێناوە ئەوانە دەبێت چاوەڕی چارەنووسی پڕ لە شەرمساری بن.

شایانی باسە سۆران عومەر رایگەیاندبووە کە ئەگەر بە نارەزایەتی دەربڕین شتێک ناگوڕدرێت دەبێت دەسەڵات هەڵبوەشێتەوە کە بۆتە دۆزەخێک بۆ کوردەکان و شوێنێکی ئەمن بۆ دوژمنانی کورد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی