یەکێک لە کارناسانی بواری ئاسایشی ئێڕاق ئاگاداری دەدات لەوەی کە ئارمانجی سەرەکی تورکیا لە هێنانی هێز بۆ نێو خاکی هەرێمی کورستان و ئێڕاق، داگیرکردنی بەشێک لەهەرێم و موسڵ و کەرکووکە.
کوردهەواڵ/ ماڵپەڕی خەندان نووسی، ئەمیر عەبدۆلعەزیم ساعێدی لەلێدوانێکدا ئاگاداری دا کە تورکیا بە بیانووی پەکەکە هێزی هێناوەتە نێو هەرێمی کوردستان و ئێراق. هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینوا لەچوارچێوەی نەخشە و بەرنامەی ئاوارەکردنی دانیشتوانی ئەم ناوچانە بە ئامانجی داگیرکردنییەتی. تورکیا پەکەکەی کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی هێز بهێنێتە نێو هەرێمی کوردستانەوە و ئارمانجی سەرەکی داگیرکردنی پارێزکاکانی موسڵ و کەرکووکە و هەروەها بەشێک لەهەرێمی کوردستان و ئەمە لەچوارچێوەی نەخشەی ئمپراتووری عۆسمانییەکاندایە.
ساعێدی ئاگاداری دا کە تورکیا هەوڵ دەدات بە پشت بەستن بە هەندێک پەیمانی نێودەوڵەتی، زاڵ بێت بە سەر ئەم پارێزگانەدا و لەلایەکی دیکەوە هاوکات هێزی بۆ لیبیا و سوریا هەناردووە و دەیەوێت بەشێک لەم وڵاتانەش بخاتە سەر نەخشەی وڵاتەکەی و داگیریان بکات.
ناوبراو دەڵێت: سوپای تورکیا لەساڵانی رابردوو بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لەرەبێعە و پارێزگای نەینوا داناوە و لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و بەردەوام بوردمان دەکات بەڵام لە 17 مانگی رابردووەوە تائێستا ئەم هێرشانە زۆر زیادی کردووە و لەماوەی 24 کاژێری سەرەتای هێرشەکەدا نێزیکی 100 ناوچەی لەهەرێمی کوردستان و شنگالی کردە ئامانج و دووبار چەکدارانی تورکیا و لەوانە کۆماندوەکانی سوپا هاتنە نێو قووڵایی خاکی هەرێم و 12 ناوچەیان داگیرکرد.
بەهۆی هێرشەکانی تورکیا ژمارەیەک زۆر لەهاوڵاتیانی سڤیل لەهەێمی کوردستان گیانیان بەخت کردووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون و پانتاییەکی بەرین لەناوچە سنوورییەکانیش بەهۆی ئەم هێرشانەوە تووشی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو بوون.