فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD، تورکیا بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا و ئەمریکاش بە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی تۆمەتبار دەکات و دەڵێ هەسەدە هەموو خاڵەکانی رێککەوتنەکەی جێبەجێکردوون. هەروەها دەڵێت: هێزی بیانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دانوستاندنەکانی یەکێتیی کورد دادەنێن

کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Syrian Democratic Times لەبارەی ناوچەی ئارام، کە بڕیاربوو لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتری سنووری تورکیا و کوردستانی سوریا دروستبکرێت، رایگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمریکا ئەوان هەموو خاڵەکانی رێککەوتنەکەیان جێبەجێکردووە، بەڵام لە ماوەی چەند کاژێرێكدا خۆیان لەبەردەم شەڕێكی قورسدا بینیوەتەوە. 

رۆژی 7-5-2020 ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ENKS و پارتی یەکێتی دیموکرات PYD دوای چەندین کۆبوونەوە لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتن. (ENKS) و (PYD) دیدار و کۆبوونەوەی راستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە رێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا نەماوە.

لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەو دوو پارتە، مەزڵووم کۆبانێ رایگەیاند، “یەکێتی کورد زەحمەتە، چونکە هێزی بیانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دانوستاندنەکان دەکەن”، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەمریکای هاوپەیمانیان کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دەستپێشخەرییە سەربکەوێت.

بەپێی راگەیێنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە کوردستانی سوریا کۆبوونەوەی (ENKS) و (PYD) لە چوارچێوەی دەستپێشخەری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە کە بە باڵی پەکەکە لە سوریا دەناسرێت، بۆ یەکخستنی ریزی کورد لە کوردستانی سوریا بووە.

لەبارەی پرسی سووریا، ئەم سەرکردە دێرینەی پەکەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان هەوڵدەدەن کار لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکەن کە کاریگەرییان لەسەر پرسی سووریا هەیە و هەوڵدەدەن هاوئاهەنگی لەنێوانیاندا هەبێت. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی