محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سوشیالیست لەبارەی رێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی چارەنووسی کوردانی سوریا وتی: ئەمریکا لە دووری ۱۱ هەزار کیلۆمەتر هاتووە بە چ حەقێک بۆ بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەسەر چارەنووسی میڵەتێک ئەکات و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی کورد بکات؟
****
محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی نێوان ئەمریکا و تورکیا ،،دەڵێت: ڕێکەوتنی ئەمریکا و تورکیا لە ۲٠۱۹/۱٠/۱۷ لە ئەنکەرە، مامەڵەکردن و ڕێکەوتن لەسەر خاک و ماڵ و گۆڕستان و کلتور و مێژوو چارەنووسی نەتەوەی کوردە لە سوریا یان کوردستانی ڕۆژئاوادا و ئەمریکا لە دووری ۱۱ هەزار کیلۆمەتر هاتووە بە چ حەقێک بۆ بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەسەر چارەنووسی میڵەتێک ئەکات و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی کورد بکات.