جێیمس جیفری نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لێدوانێکی نوێ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باكووري سوريا دەدات.

***

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، جێیمس جیفری، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاندووە، ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا تەنیا ”چەند سەت چەکدارێکە. لەو باوەڕە داین کە لە 15 تا 20 هەزار لایەنگری داعش وەک شانەی نووستوو لە سووریا و عێراق هەن.

***

جیفری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”هیچ چوارچێوەیەکی زەمەنی“ بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای  کوردستان و سووریا، دیاری نەکراوە.

***

شەوی 19/12/2018، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.

***

ئەو هێزە ئەمریکییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە باكووري سوريا و رۆژهەڵاتی سووریا جێگری ببوون.

***

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی باكووري سوريا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی