کاروان جەمال تاهر نوێنەری هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و بەتەنیا هێشتنەوەی کوردی ئەو وڵاتە بۆتە هۆی بێ هیوابوونیان لەئەمریکا.

کاروان جەمال لەدرێژەدا دەڵێت: ئەو کردەوەی ئەمریکا لە باکووری سوریا لەئۆکتۆبەری 2019 هەڵە بوو. ئەم پرسە کە کوردانی سوریای لەبەرانبەر تورکیاوە بەتەنیا هێشت نەتەنیا بووە هۆی بێ هیوا بوونی ئەوان لە ئەمریکا بەڵکوو بێ هیوا بوونی هەرێمی کوردستانیشی بەدواوە بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا بەجاران رایگەیاندوو کە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکانی ئێراق لەسوریایە.

ناوەندی توێژینەوەی کاتۆ لەراپۆرتێکدا رەخنەی لە بوونی سەربازی ئەمریکا لە سوریا بەبیانووی پاراستنی بیرە نەوتەکان و زیادبوونی هەڕەشەی بەرانبەری سەربازی هیزەکانی رووسی لە سوریا کردووە و نووسیویە کە داگیرکردنی بەشێک لە سوریا نایاساییە و ئەوە دزینی نەوت و سامانی ئەو وڵاتەیە.

نوێنەری هەرێمی کوردستان ئەمریکا و بەریتانیای لە هاوپەیمانەکانی کوردی هەرێم ناودێر کرد و جەختی لە بەهێزکردنی هاوکاری کرد. کاروان وتی هەرێمی کوردستان بە بێ یارمەتی و پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەیدەتوانی خۆ ڕاگرێت لەبەرانبەر هێرشەکانی داعشەوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی