بەهۆی زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان، سوپای ئەمریکا لە سێ بکەی سەربازی لە عێراق و کوردستان دەکشێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی (BBC)، پرۆسەی کشانەوەکە لەچەند هەفتەی داهاتوودا لە هەردوو سەربازگەی قائیم و گەیارە لە عێراق و سەربازگەیەک لە کەرکووک، دەست پێدەکات و سوپای ئەو وڵاتە تەنیا لە پێنج بنکەی سەربازیی عێراق دەمێننەوە.

لەم هەفتەیەدا، سوپای ئەمریکا ئامێرە سەربازییەکانی لە سەربازگەی قائیم رادەستی سوپای عێراق دەکات و بەمەش هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، نامێنێت.

کشانەوەی ئەمریکا لەو سێ سەربازگەیە دوای زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییانە، کە دوایین هێرش، هێرشە مووشەکییەکەی سەر سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا بوو.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی