جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، میخائیل بەگدانۆڤ و شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لە کۆنسوڵخانەی رووسیا لە ھەولێر کۆبوونەوە.

ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، ئیبراھیم برۆ لە بارەی کۆبوونەوەی شاندی ئەنەکەسە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، میخائیل بەگدانۆڤ وتی: ئێمە بەرلە ھەفتەیەک لەلایەن کۆنسوڵخانەی رووسیا ئاگادار کراینەوە کە نوێنەری سەرۆکی رووسیا، میخائیل بەگدانۆڤ سەردانی ھەولێر دەکات و داوایکردووە لەگەڵ ئەنەکەسە کۆببێتەوە، ئێمە قبوڵمان کرد و لە دانیشتنەکەدا باس لەسەر داوای لایەنی رووسیا بوو باس لە رەوشی سووریا بەگشتی و ئەو ناوچەیانەی کە ئێستا شەڕ تیایدا بەردەوامە بە تایبەتی کرا، خاڵی دووەم باس لە ناوچە کوردییەکان کرا کە ئێستا بەپێی رێککەوتنی نێوان رووسیا و تورکیا بۆ جاری یەکەمە رووسیا لە رۆژھەڵاتی فورات جێگیربووە، ئەمەش بەجۆرێک بوو کە پێشتر تەنها ئەمریکای لێ بوو ئەوەیش خرایە بەر باس.

برۆ لەدرێژەدا وتی: باس لەوە کراوە کە دەبێت تەواوی ھێزە بیانییەکان لە سووریا بکشێنەوە و ھەر ھێزێک بمێنێتەوە دەبێت لەژێر ئیرادەی رژێمی سووریادا بێت. میخائیل بەگدانۆڤ رایگەیاند: ئەوان یارمەتیدەرن لە دانوستانی سیاسی لە کۆمیتەی دەستووری سووریا. ئێمە داوامان کرد کە چارەسەرێکی گشتی لە سووریا دروست ببێت و ھیچ ھێزێکی بیانی لە سووریا نەمێنێت و تەواوی پێکھاتەکان لەنێو سووریا مافیان لە دەستوور پارێزراو بێت و مافی کوردیش وەک نەتەوەیەکی رەسەن لەسەر خاکی سووریا بناسرێت و لە دەستووریش بپارێزرێت.

ئیبراهیم برۆ لە بارەی ئەو هەواڵانەی کە باس لە دانوستانی ئەنەکەسە لەگەڵ رژێمی سووریا دەکەن بە ناوبژێوانی رووسیا گوتی: رووسیا داوای لە ئێمە نەکردووە لەگەڵ رژێم دانوستان بکەین و ئێمەش ئەو داوایەمان نەبووە، ئێمە و رژێم لەژێر رۆشنایی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە جنێڤ دانوستان دەکەین و ئەوەیش رووسیا قبوڵی دەکات.

شاندەکەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) پێکھاتبوو لە سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە، کامیران حاجۆ و ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (ئەنەکەسە) ئیبراھیم برۆ و ئەندامانی ئەنەکەسە، ئیسماعیل عەساف و نیعمەت داود.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی