هەندێک پارتی بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان ئارمانجێکیان هەیە و ئەوەش دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ و بۆ گەیشتنی ئامادەن لە هەر گۆڕەپانێکدا یاری بکەن. تەنانەت ئەگەر رۆژێک چین و رووسیاش پێشنیازیان پێ بکەن لەدژی ئەمریکا لەگۆڕەپانی هەردووکیان یاری بکات.

بێگۆمان هەریاریەک کە لەبەرژەوەندی جیاخوازی لەناوچەکەدا بێت لەبەرژەوەندی ئەمریکا و نوێنەرەکەی واتە ئیسرئیلە. بۆیە ئەمریکا بە بلیتی کورد دەتوانێت لە چوار گۆڕەپان یاری بکات. کە وایە بۆ دەبێت زۆر بە ئاسانی واز لە سەربەخۆ کردن بێنێت و کارتەکەی بسووتێنێت؟

خاڵێک کەکوردەکان تێناگەن ئەوەیە کە ئەوان بەرەوام بوونەتە کەرەستەی یاری بۆ ئەمریکا و تەنانەت لەگەڵ ئەو رووداوانەی ئەم دووایە روویان داوە وەک دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران و بڕیاری دەرکردنی ئەمریکا لە ئێراق وا دیارە تا ساڵانێکی دیکە تەنیا کەڵک لەم کارتە وەربگرێت.

گرووپە کوردیەکان دەبێت بزانن کە ئەوان تەنیا کەرەستەی دەستی ئەمریکا بۆ ورووژاندنی هەستی جیاخوازی و لاوازکردنی دەوڵەتانی دراوسێن. لە پرۆژەی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی ئێراق دەرکەوت کە نەتەنیا بۆ سێ بەش بەڵکوو دەیەوێت بیکات بە 7 بەشەوە. واتە نەتەنیا خێڵ و ئائینزاکان ڵیک جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەهێز نەبن ئەوانەش دابەش دەکات. بۆ وێنە بە جێگای هەرێمێکی شیعە لانی کەم دوو تا سێ هەرێم دروست دەکات. ئەو جا بۆ کوردکان پشتیوانیان دەکات تا بەشێک لەخاکی درواسێیەکان کەکوردی لێیە داگیر بکەن بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان دابمەزرێنن. مێژووی ئەمەی سەلماندوو کە هەرکات دەوڵەتی تورکیا و ئێراق نێزیکی ئەمریکا بوونەوتەوە کوردەکان لەبیر کراوەن. لەمبارەوە کارنامەی پێش شۆڕشی 57 لەبەرچاوە!

بۆیە دەبێت چاوەڕی بین بزانین چۆن لەبلیتی کورد کەڵک وەردەگیردرێت. ئەگەر ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێگیر ببێت و ئەگەر دەوڵەتی ئێراق بتوانێت دەوڵەتێکی بەهێز دابمەزرێنێت و وەک وڵاتێکی یەکگرتوو ئەمریکا بیەوێت خاکی کوردستان کە بەشێکە لە خاکی ئێراق بەجێ بهێڵێت ئەوکات لەشیمانەی شەڕێکی نەخوازراودا ئەمریکا کەرەستە و ئامێرەکانی پەروەردەی پێشکەوتوو بۆ پێشمەرگە بە جێ دەهێڵێت و بۆ خۆی دوور لەشەڕ دەوەستێت. ئەم سناریۆ لەوانەیە دووبارە ببێتەوە وەک ئەوەی لەسوریا کردی.

ئەگەر لەباشترین حاڵەتدا وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردان دابمەزریت بچووکترین شانسی یەکگرتنەوەی کورستانی نییە. چوونکە ئەمریکا لە بلیتی خێڵ و ئائێن بۆ لاوازکردنی دەوڵەتەکان کەڵک وەردەگرێت. بۆیە جیاخوازی و دابڕینی بەشێک لە خاک پرسێک نییە کە هیچ وڵاتێک بیەوێت و پرسێکە کە وڵاتە پرسدارەکان وەک سوریا و ئێران و ئێراق و تورکیا دێننێتە لای یەک. بلیت جیاخوازی تەنانەت دەتوانێت تورکیا و ئێراق لە ئەمریکا نێزیک بکاتەوە و ببێتە هۆی ئەوەی کە بۆ ئەمریکا یاری بکەن بۆیە ئەو هاوپەیمانییە کە کورد لەگەڵ ئەمریکا چاوەڕێیە بەس خەیاڵێکە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی