سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لەکاتێکدا باسی برایی کورد و تورک دەکات کە پێشتر خوازیاری سەربەخۆیی کوردستان و دابڕانی تورکیا بوو.

***

عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لەدواین دیداری لەگەڵ پارێزەرانی لەگرتووخانەی ئمرالی وتوویە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی تورکیا و سوریا پێکەوە گرێ خواردووەو لێک جیا نیین. کوردەکان و تورکەکان ناتوونن بی یەک بژین. یەکێتی ئەوان بۆ دێمۆکراسی و ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێویستە. پێویستەکوردەکان بگەنە دێمۆکراسی گەڕەکی، بەڵام دێمۆکراسی دەبیت بەگوێرەی یاسا گەرەنتی کراو بێت.

***

ئۆجالان ئەم قسانە لەکاتێکدا دەکات کە رەخنەگرەکانی تاوانباری دەکەن بەوەی کە دوای دەستگیرکردنی بۆ رزگارکردنی گیانی خۆی هەموو پێوانەکانی پەکەکەی لەژێر پێ ناوە. عەبدۆڵا ئۆجالان لەساڵی 1978 لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە خوازیاری سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بوو بەڵام دوای رووخانی سۆڤیەت و لەدەستدانی سپۆنسێری سەرەکی دارایی خوازیاری فدرالیزم بوو دواتر ئۆتۆنۆمی و دوای دەستگیرکردنیشی خوازیاری کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک بوو واتە وای لەهەموو شتێک هێنا.

***

 ئۆجالان دەڵێت کوردەکان و تورکەکان ناتوانن بێ یەکتری بژین بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەفەرمی نێوئ کورد و کوردستانی قەدەخە دەکات و پەکەکە وەک رێکخراوی تێرۆریستی ناودێر دەکات و دەڵێت پرسی کوردی لەم وڵاتە بوونی نییە. پەکەکە تا ئێستا لەپێکدادانەکاندا زیاتر لە 50 هەزار کەسی کوشتووە و %90 یان کورد بوون. رەتکردنەوەی ناوچەی کوردستان و پرسی کورد لەلایەن لایەنگرانی ئەردۆ‌غانەوە درێژەی هەیە. دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەتویتەکەیدا لەوڵامی قسەکانی یڵدرم کە وشەی کوردستانی بەکار هێنا نووسی: لەتورکیا کوردستانمان نییە. لەمە بەدواشەوە نیمان و نامانبێت.

***

شایانی باسە ئۆجالان و پارێزەرانی لەچەند هەفتەی رابردوودا دوو بەیانیەیان بڵاو کردووتەوە لەهەردووکیاندا ئۆجالان خوازیاری کۆتایی هێنان بە مانگرتن لەخواردن بوو و پرسیار گرنگ ئەوەیە بۆ وەها پاشەکشێ کردووە؟ چ رووی داوە کە پێداگری لەسەر ژیانی هاوبەشی کورد و تورک دەکات؟ راگەیاندنەکانی پەکەکە تورکیا بە فاشیست ناو دەبەن کەچی ئۆجالان خوازیاری لەبەرچاوگرتنی هەستیاریەکانی تورکیا لە باکووری سوریا و ناوچەکوردنشینەکانە. هۆکاری ئەم پاشەکشێیە چییە؟ ئەو پەسەندی کردوو کە لەپێناو زیندوو ماینی دا وەک ئامرازێک لەدەستی تورکیادا بێت. لەوانەیە چەند رۆژی دیکە بەیانیەکی دیکە دربکات و راشکاوانە خوازیاری دەنگ داین بە کاندیدی ئاكپاری بۆ شارەوانی ئەستەنبۆل بێت و بە هەستیاریەکانی دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆغان زۆرتر رێز دابنێن.!

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی