عه‌بدولکه‌ریم میرانی، نوێنەری ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان باسی لە  کۆبوونه‌وه‌یه‌ک لە نێوان شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌ و ته‌ڤده‌م(پەکەکە) کراوه‌ به ‌سه‌رپه‌رشتی مه‌زڵوم کۆبانێ کرد کە بەقسەی ئەم بەرپرسە هیچ ڕێککەوتنێکی تێدا واژۆ نەکراوە. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای مەزڵوم کۆبانێ ئەنجام دراوە و ئەوانیش قەبوڵیان کردووە، بەو ئامانجەی کە یەکڕیزی لەنێو کوردانی ڕۆژئاوا درووست ببێت.

***

ميراني لەدرێژەدا وتی: دەبووایە دەستپێشخەرییەکە زووتر بکرایە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی پێشتر بە سەرپەرشتیی بارزانی ڕێککەوتننامەی دهۆک لەنێوانیاندا ئەنجام دراوە، بەڵام ئەگەر ئەم ڕێککەوتنەیان جێبەجێ بکرایە، ڕەنگە ئەو دۆخە بەسەر عەفرین، کۆبانێ، گرێ سپی و سەرێ کانی نەهاتبایە. ئەوەی لە ڕابردوو ڕووی داوە، بووە بە مێژوو و دەبێت لەوە زیاتر کوردستان زەرەرمەند نەبێت.

***

 لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، عەبدولکەریم میرانی وتی: ئەوان باسیان لە پێشمەرگەی ڕۆژ کردووە، بەڵام بۆ بڕیاردان لەمبارەیەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت بڕیار بدات. هەرچەندە ئێمە گەڕانەوەی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان به‌ گه‌ره‌نتی ده‌زانین. داوا دەکات لە پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) کە باڵی پەکەکەیە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، هەندێک هەنگاو بە ئاراستەی درووستکردنی برایەتی بنێت. بڕیارەکان قورس نین، ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی زۆر قورس نییه‌، لابردنی سەربازی زۆرەملێ و دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی قورس نییه‌.

***

شایانی باسە شاندی ئەنەکەسە کە لەبواری هزر و سیاسەتەوە زۆرتر خۆی بەلای بارزانییەکاندا دەشکێنێتەوە لەو کۆبوونەوەدا داوای کردووە کە لایەنی سێیەم بەمەبەستی گەرەنتی کردنی رێککەوتنامەکە ئامادە بێت، ئەمەش لەبەر دووبارە نەبوونەوەی کردار و هەڵوێستی پەکەکەیە کە لە رێککەوتنەکانی  پێشووتری دهۆک و هەولێر روویدا و چیتر ئەنەکەسەش بڕوای پێ نەماوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی