نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتییەکانی حکومەت و پەرلەمان کۆبووەوەو.

***

کۆبوونەوەکان لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێن خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامن و کاردەکرێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور و هەوڵیش هەیە بۆ گۆڕینی سیستمی بەڕێوەبردن لە عێراقدا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی، ئەو دوو پرسەش بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوون.

***

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، دەبێت شوێنێك هەبێت لایەنە سیاسییەكان بە تەواوی پێكهاتە و ئایینەكانەوە تێیدا بتوانن كۆدەنگییەك لەسەر پرسە سیاسییەكان دروستبكەن، ئەو شوێنەش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە.

*** 

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند:عێراق لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا گوزەردەکات کە ئاراستەکانی دیارنین، بێگومان هەر رووداوێکیش لە عێراق رووبدات رەنگدانەوەی بەسەر کوردستانەوە دەبێت. لەبەرئەوە بە پێویست زانرا ئەم کۆبوونەوەیە بۆ هەڵسەنگاندنێکی واقیعیانەی ئەو دۆخەی لە عێراقدا هەیە بکرێت و رۆڵی کوردستان و نوێنەرانی گەلی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە گۆڕەپانە سیاسییەکان بەشێوەیەکی دیکە لەبەرچاوبگیردرێت، هەروەها سەرەڕای بۆچوونە سیاسییە جیاوازەکان، هەوڵبدرێت یەک گوتاری و یەکڕیزیی هەبێت و ململانێ سیاسییەکان وەلابندرێن، بەڵام بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە گەورەتر سەیربکرێن. 

***

عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمواری دەستوور راوێژ بە کەسانی پسپۆڕ و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لە پەرلەمانی عێراق بکات  و رایگەیاند: دۆخێکی سیاسیی و دەستووری دروستبکرێت بۆ بەدواداچوون و پێداچوونەوە و سەیرکردنی هەموو ئەو رووداوانەی لە عێراق روودەدەن، هەموو ئەو پرسانەشی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستوور و لامەرکەزییەت و ئایندەی هەرێمەکە لە دەستووری عێراق تاوتوتێ بکرێت و لایەنەکان کۆببنەوە کارێکی خراپ نییە.

***

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانیش ترسیان لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق هەیە و دەڵێن، نیازپاکی لەم هەوڵەدا نابینن.

رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن لەمبارەوە وتی: ئێمە دوو ترسمان لە هەموارکردنی دەستووری عێراق هەیە، یەکەمیان ترسمان لەوەدایە دەستکاری ئەو ماددە و بڕگانە بکرێت کە پەیوەستە بە ماف و داخوازی و ئایندەی ئێمە لە عێراق. دووەمیان ئێمە بە دڵنیاییەوە لە 2005ـەوە تاوەکو ئێستا بیروبۆچوون و داخوازییەکانمان گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی