دابان محەممەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: دوێنێ دووشەممە هەردوو تیمی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە بۆ قسەکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ.

دابان محەممەد گوتی: لە کۆبوونەوە بابەتی پشک و ئیستیحقاقی گۆڕان لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستکراوەیی وەزیر و بەرپرسەکانی لەنێو حکومەت، و وەرگرتنی پۆستەکانی لەم کابینەیەدا قسەی لەسەر کراوە. بێجگە لەوەش بابەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە زۆر بە خراپی بەڕێوەدەچێت، هەروەها پرسی خراپی گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیانیش کە کۆبوونەوەکەدا باسکرا.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی ژووری حكومەت و پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند بزووتنەوەكەی ناوی ئەو كەسانە یەكلایی دەكاتەوە كە پۆست لە حكومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.

كاوە عەبدوڵڵا، بەرپرسی ژووری حكومەت و پەرلەمان لە بزووتنەوەی گۆڕان لەمبارەوە رایگەیاند وەك ژوورەكەیان ناوی هەموو ئەو كەسانەیان یەكلایی كردووەتەوە كە سیڤیان بۆ وەرگرتنی پۆست پێشكەش كردوە ‌و گوتی: ئێمە بۆ هەر پۆستێك ناوی چەند كەسێكمان بۆ خانەی راپەڕاندن ناردووە ئەوان یەكلایی دەكەنەوە كێ‌ ‌و چ پۆستێك وەردەگرێت. خانەی راپەڕاندن بۆ یەكلاییکردنەوەی زۆربەی ناوەكان كۆدەبێتەوە ‌و یەکشەممە بریكاری وەزیری پەروەردە د.سەیوان عەلی لە پشكی گۆڕان دەستبەكاربووە. كامیل قەزازیش وەك بریكاری وەزیری كارەبا لە پشكی گۆڕان دەستبەكار دەبێت.

بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە وەرگرتنی 10پۆستی باڵا، 12%ی راوێژكار‌و بەڕێوەبەری گشتییەكان لە حکومەت وەردەگرێت. بەرپرسانی گۆڕان باس لەوە دەكەن، هێشتا زۆربەی پۆستەكانیان پێنەدراوە. بزووتنەوەی گۆڕان لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان خاوەنی 12 كورسییە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی