«ساڵح کۆدای» هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ماردین باسی لەزیندانی کردنی پارلمانتارانی پارتەکەی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە كرد و وتي: ئەم هەڵمەتە نایاساییانەی کە دژ بە پارتی دیموکراتیکی گەلان ئەنجام دەدرێت تەنها بۆ لاواز کردنی و دوور خستنەوەی هەدەپە-یە لە گۆڕەپانی سیاسەت.

ساڵح لەدرێژەدا دەڵێت: پارتی داد و گەشە و پارتی نەتەوە پەرەست بە باشی دەزانن تەنها حزبێک دەتوانێت ڕووبەڕوویان ببێتەوە پارتی دیموکراتیکی گەلان-ە بۆیە هەوڵ ئەدەن تا گۆڕەپانەکەی لێ تەسک بکەن. تا ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی حزب، سەرۆک شارەوانییەکان و ژمارەیێک زۆر لە ئەندامانی حزب لەلایەن ئاکپارتیەوە دەستگیر کراون و خراونەتە زیندان. ئامانجی ئاکپارتی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەش ئەوەیە کە هەدەپە واز لە سیاسەت بێنێت.

کۆدای لەکۆتایدا وتی: پارتی دیموکراتیکی گەلان تەنها حزبی کوردەکان نییە. ئامانجی هەدەپە تەنها ئازاد کردنی میللەتێک نییە بەڵکوو دەیەوێت خزمەت بە هەموو گەلانی تورکیا بکات. پارتی دیموکراتیکی گەلان حزبێکی سەرانسەرییە و پاڵپشتی لە هەموو بیروبڕوا ئازادەکان دەکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی