ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم لەلایە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بەجینۆساید ناساند، ئەوەش کاردانەوەی تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا.

 29ـی تشرینی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە 11 دەنگی نەخێر و 405 دەنگی بەڵێ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بەجینۆساید ناساند. هەروەها رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 11ـی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاش بە هەمان شێوە رووداوەکەی بەجینۆساید ناساند.

 هەریەک لە ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی رەشنووسێکیان لەبارەی بڕیارەکە ئامادەکرد، بەڵام هەدەپە دەنگی نەخێری بەو رەشنووسە دا. 

پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەنگی نەخێری دایە ئەو رەشنووسەی لەلایەن ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی ئامادەکرابوو و تێیدا ناڕەزاییان بەرامبەر بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەجینۆساید نیشاندا.

 هەدەپە لە راگەیێندراوێکی ئاماژەی بەوە کردووە رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئەم خاکە، ئەرکی گەلانی ئەم خاکەیە. ئەگەر خۆمان ئەم کێشانە بە ئازادی رادەربڕین چارەسەرنەکەین، لە لای دیکەوە بە مەبەستی جیاواز بەکاردەهێندرێن. نە رەشنووسەکەی پەرلەمانی تورکیا و نە بڕیارەکەی ئەمریکا راستییەکان نادۆزێتەوە و برینی ئەو کەسانە چاکناکاتەوە.

  پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 تاوەکو 1923 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران. تاوەکو ئێستاش 39 حکومەت و پەرلەمان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە و گرنگترین ناساندنیش لەلایەن  یەکێتی ئەوروپاوە بوو. ئەو هەنگاوە کێشەیەکی دیپلۆماسی گەورەی لە نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا درووست کرد.  کۆمەڵێک رێکخراوی جیهانییش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان وەک جینۆساید ناساندووە وەک: نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجوومەنی ئەوروپا، ئەنجوومەنی کەنیسەی جیهانی و رێکخراوی مافی مرۆڤ.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی