رێبوار حەمەد، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی کێشەکانی زینی وەرتێ وتی: پێویستە هەردوو هێزی دەسەڵاتدار، پارتی و یەکێتی، هەست بەو بەرپرسیارێتییە بکەن کە لەسەر شانیانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و دەستپێکردنی چاکسازی، نەک بگەڕێینەوە سەردەمی شەڕی ناوخۆ و لێدانی زەنگی دوو ئیدارەیی. کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوام داوایکردووە هێزی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە.
سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە، رێبوار حەمەد وتی: دەبوو پەکەکە هەست بە هەستیاریی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن و بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن. پەکەکە ئەگەر نەبنە بەشێک لە چارەسەری، نابێت ببنە بەشێک لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و قوڵکردنەوەی کێشەکان. مەیدانی خەباتی پەکەکە تورکیایە.