دوێنێ کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستیپێکرد و دوو رۆژ دەخایێنێت. تێیدا ئەمیندار، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دەستەی بەدواداچوون هەڵدەبژێردرێن و دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت.

 بەهزاد زێباری، گوتەبێژی کۆنگرەی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەژێر ناونیشانی “داهێنان و پێشەنگی” بەڕێوەدەچێت و 900 ئەندام تێیدا بەشداردەبن، لەو رێژەیەش 22.5%یان خوشکان دەبن و 77.5%یان لە پیاوان دەبن.

 بە گوتەی گوتەبێژی کۆنگرەی یەکگرتوو، کۆنگرە چەند ئەرک و دەسەڵاتێکی هەیە لەوانە، پێشکێشکردنی راپۆرتی خولی حەوتەم لەلایەن ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەسندکردنی پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی حیزب کە 28 ماددە لەخۆدەگرێت، هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی باڵای چاودێری کە پێکدێ لە پێنج کەس و دوو کەسی یەدەگ و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە لە 43 کەس پێکدێت و رێژەی خوشکان لەو ژمارەیە لە 25%.

 لە کۆنگرەی هەشتی یەکگرتوو، دوو بەربژێر بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەن، 19 بەربژێر بۆ ئەنجوومەنی دەستەی باڵای چاودێری و 16 کەسیش بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردراون، بەو شێوەیەش 27 کەس بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەمێننەوە کە 72 کەس خۆیان بۆ بەدەستهێنانی بەربژێرکردووە. هەرکەسێک تەمەنی سەروو 40 ساڵ بێت و بۆ دوو خول ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بووبێت دەتوانێت خۆی بۆ پۆستی ئەمیندار بەربژێر بکات.

  لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005 یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان توانی نۆ کورسی بەدەستبهێنێت، لە ساڵی 2009 ژمارەی کورسییەکانی بۆ شەش کورسی کەمیکرد، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013ش کورسییەکانی بۆ 10 کورسی زیادیکرد، لە دوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 50% کەمیکرد.

 ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە بازنەکانی هەڵبژاردن:

 سلێمانی 19 ئەندامی سەرکردایەتی دەبێت، شەش بەرپرسی مەڵبەندکان یەکلایی بوونەتەوە، 13 کەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، کە پێنجیان ئافرەتن.

دهۆک 16 ئەندامی سەرکردایەتی دەبێت، شەش بەرپرسی مەڵبەندەکان یەکلایی بوونەتەوە، 10 کەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، کە چواریان ئافرەتن.

هەولێر شەش ئەندامی سەرکردایەتی دەبێت، چوار بەرپرسی مەڵبەندەکان یەکلایی بوونەتەوە، دوو کەسیش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێن، کە یەكێکیان ئافرەتە.

کەرکووک دوو ئەندامی سەرکردایەتی دەبێت، بەرپرسی مەڵبەند یەکلایی بووەتەوە، کەسەکەی دیکەش بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی