لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە بەشداریی هاوسەرۆکانی هەدەپە و بەشێک لە سیاسەتڤانانی کورد، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتیی هەرێمی دیموکرات (دەبەپە) کە بە باڵی سیاسی پەکەکە ناسراوە، بەڕێوەچوو. سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر وەکو هاوسەرۆکی نوێی دەبەپە هەڵبژێردران. 

***

کۆنگرەکە لەژێر چاودێرییەکی تووندی هێزەکانی ئاسایشدا بە بەشداریی 134 ئەندام بەسترا. ئەوەش لەکاتێکدایە کە سێ هەزار و 631 ئەندامیان لە زینداندان. سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی دەبەپە لەبەرئەوەی لە زینداندابوو، نەیتوانی بەشداریی کۆنگرەکە بکات.

***

محەممەد عەلی ئەرسەلان، هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە وتی: بۆئەوەی پرسی کورد بە رێگەیەکی دیموکراسی چارەسەربکرێت و حیزبە سیاسییەکان بتوانن ئەرکی سیاسی خۆیان جێبەجێبکەن، پێویستە ئاستەنگەکان نەمێنن .سەزایی تەمەللی و پەروین بووڵدان، هاوسەرۆکانی هەدەپە و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی هەدەپە ئامادەی کۆنگرەکەی دەبەپە بوون.

 ***

محەممەد تیریاکی، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند دەبەپە کار لەسەر زۆر مژار دەکات. راستە گەلێک بەرنامەی لەپێشدایە، بەڵام ئامانجی نوێبوونەوەی دەبەپە چارەسەرکردنی پرسی کوردە کە دەبەپە دەیەوێت پرسەکە بە رێگەیەکی دیموکراتییانە چارەسەربکات. فەلەکناز کاراباش، ئەندامی دەبەپەش دەڵێت: ئەوە دوو ساڵ و چوار مانگە هاوژینەکەم گیراوە و لە بەندیخانەی سلیڤییە. دوو منداڵی بچووکم هەیە. هەرچی دەبێت با ببێت، ئێمە داوای ئاشتی دەکەین. هەرچەندە ئاستەنگ و دژواری لەبەردەمماندا هەبێت، پشت بە خودا ئێمە سەردەکەوین.

***

لە کۆنگرەکەدا سالیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەبەپە هەڵبژێردران. شایانی باسە دەوڵەتی تورکیا بەچاوی باڵی سیاسی پەکەکە لەم پارتە دەڕوانێت و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆری بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری کردنی پەکەکە دەستگیر و لەگرتووخانە کراون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی