پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) کە وەک باڵی سوری پەکەکە دەناسرێت لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەشتەمین کۆنگرەی خۆی لە شارۆچكەی رمێلان بەست و هەریەك لە ئایشە حەسۆ و ئەنوەر موسلیم بە هاوسەرۆكانی پارتەكە هەڵبژێردران.

لە كۆنگرەكەدا كە 600 ئەندام تیایدا بەشداربوون لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە میوان، هەریەكە لە ئایشە حەسۆ لەدایكبووی ساڵی (1978)ەو لە شاری حەلەب خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو كردووە، لە كۆنگرەی حەوتەمیش بە هاوسەرۆكی ئەو پارتە هەڵبژێردراوە. 

لە كۆنگرەی ئەم جارەی پارتەكەدا شاهوز حەسەن خۆی كاندید نەكردەوە لە شۆنی ئەو ئەنوەر موسلیم، لەدایكبووی ساڵی (1976)ی شاری كۆبانێیە. دەرچووی كۆلێژی یاسایە لە شاری حەلەب. و پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی كانتۆنی كۆبانێ بوو.

جولیا كردو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی پەیەدە رایگه‌یاند، له‌كۆنگره‌ى هه‌شته‌می په‌یه‌ده‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌ و پلان و به‌رنامه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ گونجاو ده‌بێت. رۆژى یه‌كه‌م زیاتر پڕۆتۆكۆلى بوو ڕۆژى دووه‌میش هه‌ڵبژاردن بۆ هاوسه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن كرا. ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی په‌یه‌ده‌ لە 49 ئەندامەوە بۆ 90 ئەندام زیادکراو ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەیەدەش لە 13 ئەندامەوە زیادکرا بۆ 20 ئەندام.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی