هافینگتۆن پۆست نووسی: کوردانی تورکیا کە پەنایان بۆ ژاپۆن بردووە تەنانەت وەک پەنابەری ناناسرێن و بێ بەشن لەهەموو شتێک و ئەمە ئەنجامی پەیوەندی باشی نێوان ئەنکەرە و تۆکیۆوە.

ئەم ماڵپەڕە ژاپۆنییە لەراپۆرتێکدا باسی  لە دۆخی 2 هەزار کۆچەری کورد لەم وڵاتە دەکات و دەنووسێت زۆربەیان لەبەر گوشارەکانی تورکیا لەسەر کوردان هەڵاتوون و پانایان بۆ ژاپۆن هێناوە بەڵام هیچیان بۆ ناکرێت و بێ بەشن لەموو شتێک.

لەباشترین حاڵەتدا هەر شش مانگ جارێک مۆڵەتی مانەوەیان بۆ دەردەکرێتەوە. ئەگەر ناتوانن وەریگرنەوە ئەوە دەستبەسەر دەکرێن و دەنێردرێنە نێو کەمپەکان تا دێپۆرت بکرێنەوە. هیچ یەک لەو کوردانە نەیانتوانیوە مۆڵەتی مانەوە لەم وڵاتە وەربگرن.

کورد لەژاپۆن مافی ئیش کردنی نییە. ناتوانێت بخوێنێت، بیمەی پێ نادرێت و تەنانەت وەک پەنابەریش حسێبی بۆ ناکرێت.

بەگوێرەی نووسینی هافینگتۆن پۆست، ژاپۆن بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا بۆی گرنگە ئامادە نییە کۆچبەر کوردەکانی ئەم وڵاتە وەک پەنابەر بناسێت.

کوردانی دانیشتووی ژاپۆنیش ماندوو بوون لەم دۆخە چوونکە وەک کۆچەر ناویان دەبەن و لەباشترین کات وەک تورک بانگیان دەکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی